ئه‌مڕۆ له كاتى به‌شداربوونى تره‌مپ له چالاكییه‌كانى یادى سه‌د ساڵه‌ى جه‌نگى یه‌كه‌مى جیهان، ژنێك به‌ڕووتى رێى له كاروانى ئۆتۆمبیله‌كانى تره‌مپ گرت و چه‌ند جنێوێكى بۆ تره‌مپ له‌سه‌ر سنگى نووسى بوو.
ئه‌مڕۆ له ناو پاریسى پایته‌ختى فڕه‌نسا ژنێك به سنگى رووت به‌ره‌و كاروانى ئۆتۆمبیله‌كانى تره‌مپ ده‌چێت و هه‌وڵ ده‌دات رێى لێ بگرێت، به‌ڵام پولیس فریا ده‌كه‌ون و ژنه‌كه دوور ده‌خه‌نه‌وه.
پێگه‌ى
سپۆتنیكى رووسى بڵاوى كردووه‌ته‌وه، ئه‌و ژنه سه‌ر به بزووتنه‌وه‌ى فه‌یمنیستیه كه باره‌گاكه‌یان له پاریسه، ژنه‌كه‌ش به‌ته‌نیا نه‌بووه، به‌ڵكو چه‌ندان كه‌سى تر‌ى سه‌ر به بزووتنه‌وه‌كه له دژى دۆناڵد ته‌ره‌مپى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا رژاونه‌ته سه‌ر شه‌قامه‌كان.
وه‌ك میدیاكان باسیان كردووه، ئه‌و ژنه له‌سه‌ر سنگه ڕِووته‌كه‌ى نووسى بوو "دوو ڕوو" و "ساخته" جنێوه‌كانیشى ئاراسته‌ى تره‌مپ كردووه.
ئه‌مڕۆ به بۆنه‌ى سه‌د ساڵ به‌سه‌ر كۆتایى هاتنى جه‌نگى یه‌كه‌مى جیهان، سه‌رۆكى زیاتر له 80 وڵات له پاریس كۆبوونه‌وه، چه‌ندان چالاكى جۆراوجۆر به‌ڕێوه‌چوو. له په‌راوێزى چالاكییه‌كانیش چه‌ند دیدارێكى سه‌رۆكه‌كانى دنیا به‌ڕێوه‌چوو.