پیاوێکی بەتەمەن بە بۆکسێک خۆی لەدەست ورچێک ڕزگار كرد

:: PM:09:04:11/11/2018 ‌
پیاوێکی تەمەن ٧٨ ساڵ لە ویلایەتی کارۆڵاینەی باکووری ئەمەریکا بە پیاکێشانی مستەکۆڵەیەک بە لووتی ورچێکدا خۆی لە هێرشی ورچێکی سامناک ڕزگار دەکات.

سۆنی پەمفری بەتەمەن لە گەراجی بەردەم خانووکەیاندا بووە کاتێک کە تێبینی کرد سێ ورچ، دایکە ورچێک و دوو بەچکەی، لە پەنایدا وەستاون، هەر زوو بەچکە ورچەکان هەڵدێن بەڵام دایکە ورچەکە خۆی بەرز دەکاتەوە و پەلاماری دەدات.

سۆنی دەڵێت، "بەشێوەیەک ڕای کرد تا پەلامارم بدات کە هیچ ڕێیەکی دەربازبوونم نەبوو، منیش هەر لە یەکەم دەست کردنەوەم دروست مستەکۆڵەیەکم کێشا بە سەری لووتیدا و کاتێک بەری کەوت، خۆی نزمکردەوە و هەوڵیدا گازم لێ بکرێت."

سۆنی ئاماژە بەوە دەکات کە بەردەوام کێشاویەتی بە ورچەکەدا، تەنانەت ئەو کاتەشی ورچەکە ویستوویەتی گازی لێ بگرێت، "منی گرت و تۆزێک ڕای وەشاندم، دواتر بەڕەڵای کردم و مستێکی پیا کێشام، مستەکەی ئەوەندە توند بوو بە دووری ٨ پێ بەرزی کردمەوە."

ژنەکەی سۆنی لە ژوورەوە بە بینینی ئەم دیمەنە دەحەپەسێت و لە مێشکی خۆیدا دەڵیت چیتر مێردەکەم نابینمەوە بە زیندووی، بەپەلە لەگەڵ سەگەکەیان ڕادەکەنە دەرەوە بۆ لای مێردەکەی و خۆشبەختانە بەهۆی وەڕینی سەگەکە و هاتوهاواری ژن و مێردەکەوە ورچەکە هەڵدێت.

سۆنی بەهۆی گازی ورچەکە لە سمتی بریندارە و جەستەی بەتەواوی ڕووشاوە، بەڵام سووپاسگوزارە لەوەی ڕزگاری بووە لە دەست ورچەکە و لە مردن ڕزگاری بووە.



وشە/ محەمەد شابان






وشە - سه‌رخێڵ هاشم