كۆمپانیای فه‌یسبووك له نوێترین كاری‌دا تایبه‌تمه‌ندییه‌ك زیاد ده‌كات بۆ ئاپه‌كه‌ی كه له نوێترین ئه‌پده‌یتدا به‌رده‌ست ده‌بێت كه تێیدا لاسایی ئاپی به‌ناوبانگ تیك تۆك ده‌كاته‌وه.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
theverge" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له نوێترین كاری فه‌یسبووك ده‌كات و ئاماژه‌ی پێ داوه، كۆمپانیای فه‌یسبووك دوای ئه‌وه‌ی نوێترین ئه‌پده‌یتی خسته به‌رده‌ست نوێترین تایبه‌تمه‌ندی له‌گه‌ڵ دانا كه ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییه‌یش بریتییه له "Lasso" كه ده‌توانیت له ڕێگه‌یه‌وه ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییه‌وه ڤیدیۆی 15 چركه‌یی دروست بكه‌یت.
ئه‌وه‌ی لێره‌دا به‌دی ده‌كرێت ئه‌وه‌یه كه ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییه هه‌مان جۆری ئاپی تیك تۆكه، چونكه ئاپی تیك تۆك ڕێگه‌ت ده‌دات ڤیدیۆ دروست بكه‌یت به هه‌مان كوالێتی و كات كه ئێسته فه‌یسبووك دایناوه.
فه‌یسبووك بریتییه له تۆڕێكی كۆمه‌ڵایه‌تیی به‌ناوبانگ كه نزیكه‌ی 2.23 ملیار به‌كارهێنه‌ری هه‌یه، هه‌روه‌ها ئه‌م تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه له چواری شوباتی 2004 دا له كالیفۆرنیا له لایه‌ن مارك زوكه‌ربێرگ دامه‌زرا، ئه‌م تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه سه‌ره‌تا بۆ پێوه‌ندیی قوتابییانی زانكۆ بوو، به‌ڵام مارك زوكه‌ربێرگ تۆڕه‌كه‌ی فراوان كرد كه ئێسته خه‌ڵكانێكی زۆر به‌كاری ده‌هێنن.