شاندێکی پارتی دیموکراتی کوردستان بەمەبەستی گفتوگۆکردن لەسەر کێشەکانی هەرێمی کوردستان گەیشتە مەکۆی سەرەکیی بزووتنەوەی گۆڕان لە سلێمانی.
شاندەکەی پارتی دیموکراتی کوردستان لەلایەن عومەری سەید عەلی و جەلال جەوهەر و جەمالی حاجی مەحمود و محەمەد عەلی و ئیسماعیل نامق پێشوازیان لێ کرا.
شاندی پارتی پێک هاتووه له فازڵ میرانی سکرتێری مه‌کته‌بی سیاسیی پارتی، هه‌روه‌ها عیزه‌دین به‌رواری، مه‌حموود محه‌مه‌د و کاکه‌مین نه‌جار ئه‌ندامانی مه‌کته‌بی سیاسی پارتی و ئه‌حمه‌د کانی و دلشاد شه‌هاب ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی سه‌رکردایه‌تی حزبه‌که.
دواى کۆبوونەوەکە بە بآ هیچ لێدوانێک بۆ ڕۆژنامەنووسان گردى زەرگەتەیان بەجێهێشت و سەردانى مەکتەبى سیاسى بزوتنەوەى ئیسلامیان کرد کە لەلایەن عیرفان عەبدلعەزیز رابەری بزووتنەوەی ئیسلامی پێشوازیان لێ کرا.
سەردانی شاندی پارتی دیموکراتیی کوردستان بۆ لای لایەنە کوردستانییەکان دوای پەیامەکەی رۆژی شەموو 20 تشرینی دووەم/نۆڤێمبەر دێ، کە ئاراستەی ڕای گشتی کوردستان کرا، تێیدا بارزانی داوای کرد، حزبەکان بکەونە گفتوگۆ و پەرلەمان کارا بکەنەوە و سەرۆکایەتییەکی نوێ هەڵبژێرن، دواتر پێویستە حزبەکان رێک بکەون حکوومەتێکی نوێ پێکبهێنن و بەڕێزێکیش بۆ سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان تا کاتی هەڵبژاردن دەستنیشان بکەن و منیش بەهەموو توانایەکەوە یارمەتی ئەو پرۆسەیە دەدەم.
دوای بڵاوکردنەوەی ئەم پەیامە حزبە سیاسییەکانی کوردستان پێشوازیان لە ناوەرۆکی پەیامەکە کرد و بە هەنگاوێکی باشیان زانی بۆ دەست کردنەوە بە دانوستاندن و کۆتاییهێنان بە تەنگژەی سیاسی لە هەرێمی کوردستان.
هه‌ولێر / ڕامیار جەواد