پارتی مەرجی پێكهێنانی حكوومەتی ئاشكرا كرد

:: AM:09:44:12/11/2018 ‌
بەرپرسێكی پارتی دیموكراتی كوردستان ئاشكرای دەكات، دەرگا كراوەیە بۆ بەشداریكردنی سەرجەم لایەنەكان لە حكوومەت، بەڵام نابێت لایەنی بەشدار لە تەنگژەكان حكوومەت جێبهێڵن.

ئەمڕۆ دووشەم 12ـی تشرینی دووەم، عارف تەیفوور بەرپرسی ئەنجوومەنی سەركردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان لە سلێمانی و هەڵەبجە لە گفتوگۆیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕای گەیاندووە، پارتی مەرجی هەیە بۆ بەشدار پێكردنی لایەنەكان لە حكوومەت، مەرجی ئەوەی لایەنەكان حكوومەت بەجێ نەهێڵن، هەر چوار ساڵەكە بەخۆشی و ناخۆشییەوە لەگەڵمان بن.


ئاشكرای كرووە، یەكێك لە خاڵەكانی مەرجەكانی پارتی بۆ لایەنەكان ئەوەیە ئەمجارە لایەنەكان لە حكوومەت نەبن و ببنە ئۆپۆزسیۆن لە دەرەوە، تەنانەت ئەگەر ڕەخنەیان هەبوو یا پەرلەمانتارەكانیان ڕەخنەیان هەبوو دەتوانن لەڕێی نوێنەرەكانیان لە حكوومەت بیگەیەنن بەحكوومەت، نەك پەرلەمان بكەنە مینبەری ئۆپۆزسیۆنبوون و هەوڵی ڕووخانی ئەو حكوومەتە بدەن كە ئێـمە پێكی دەهێنین.

تەیفوور گوتی، دەبێت بە رژدی ئەو بەڵێنە لە لایەنەكان وەربگیرێت و پابەندیش بن پێوەی، ئەگەر لایەنێكیش ئامادە نەبوو ئەو بەڵێنە بدات، ئەوا ئامادە نین بەشداری حكوومەتیان پێ بكەین، ئەمجارە نامانەوێ حكوومەتێك پێكبهێنین كە حكوومەتی بنكەفراوان بێت.


ئاماژەی داوە، بەرنامەی كاركردنمان ئەمجارە ئەوەیە ئەوەی بێتە پێشەوە، هێڵی سوورمان لەسەر كەس نییە، هەموو لایەنەكان دەتوانن بێن لەگەڵمان بەشداری حكوومەت بكەن، بەڵام ئێمە بۆ ئەمە مەرجمان هەیە كە نابێت بێنە ناو حكوومەت، كاتێكیش تووشی تەنگژە یان شەڕێك و ناخۆشییەك بین، بەجێمان بهێڵن و لە حكوومەت بكشێنەوە.



وشە - رامیار جەواد