پاریس سان جێرمان بە ئەنجامێكی گەورە لە مۆناكۆی بردەوە

:: AM:09:47:12/11/2018 ‌

یانەی پاریس سان جێرمان لە دەرەوەی یاریگە و جەماوەرەكەی لە خولی فڕەنسا بە ئەنجامێكی گەورە لە یانەی مۆناكۆی بردەوە.

دوێنێ یەكشەم لە گەڕی 13ی خولی پلە یەكی فڕەنسا، یانەی پاریس سان جێرمان لەنێو یاریگەی لویسی دووەم بووە مێوانی یانەی مۆناكۆ و یارییەكەشی بە 4 گۆڵی بێ وەڵام لێ بردەوە.

ئیدینسۆن كاڤانی هێرشبەری ئۆرگوایی 3 گۆڵ (هاتریك)ی لە خولەكانی 4 و 11 و 53 تۆمار كرد و گۆڵەكەی تریش لەلایەن نیمار دا سیلڤای ئەستێرەی بەڕازیلی لە خولەكی 64 تۆمار كرا.

بەمەش یانەی پاریس سان جێرمان لە یارییەكانی ئەم وەرزەی خولی فڕەنسا سەرجەم یارییەكانی بردۆتەوە و بە 39 خاڵ لە پێشەنگی یانەكاندایە، یانەی مۆناكۆش بەیەك سەركەوتن لەگەڵ 4 یەكسانبوون و 8 شكست و بەكۆكردنەوەی 7 خاڵ لە ریزبەندی 19ی یانەكانی خولەكە مایەوە.




وشە - ئامانج ئه‌كره‌م