دابه‌زاندنى كێشى له‌ش كارێكى ئاسان نیه، ره‌نگه زۆر هه‌وڵى دابه‌زاندنى كێشت دابێت، به‌ڵام ئه‌نجامێكى ئه‌وتۆى نه‌بووبێت، به‌ڵام هه‌ندێك ته‌كنیك هه‌ن له‌كاتى نووستندا ده‌بنه هۆى كه‌مكردنه‌وه‌ى كێشى له‌ش.
ئه‌وانیش چه‌ند هه‌نگاوێكن كه پێویسته پێش نووستن ئه‌نجام بدرێت بۆ ئه‌وه‌ى كێشى له‌شت له‌رێگه‌ى رێكخستنى شێوازى نوستنه‌وه ئاسایى ببێته‌وه.
یه‌كه‌م: خواردنه‌وه‌ى چا، خواردنه‌وه‌ى چا ته‌نیا مه‌رج نیه له رۆژدا بخورێته‌وه به‌ڵكو ده‌توانرێت شه‌وان پێش نووستن چایى بابووه یان چایه رووه‌كییه‌كان بخورێته‌وه ئه‌ویش سه‌عاتێك پێش ئه‌وه‌ى بخه‌ویت، خواردنه‌وه‌ى ئه‌م چایه یارمه‌تى خاوبونه‌وه ده‌دات و مێشك ئارام ده‌كاته‌وه واده‌كات زووتر بخه‌وى.
دووه‌م: له‌دوایى نانى ئێواران هیچ خۆراكێك مه‌خۆ، یه‌كێكى تر له‌و رێگایانه‌ى كه پارێزگارى له هێشتنه‌وه‌ى كێشى له‌ش ده‌كات به‌شێوه‌یه‌كى نمونه‌یى ئه‌وه‌ی كه دوایى خواردنى ژه‌مى ئێواران هیچ خۆراكێكى تر نه‌خورێت، ئه‌گه‌ر نه‌توانى واز له خواردنى شه‌وان بهێنیت ئه‌وا باشتر وایه سێ سه‌عات پێش نووستن هیچ خۆراكێك نه‌خورێت.
سێیه‌م: له‌شوێنى تاریكدا بخه‌وه، ئه‌گه‌ر بته‌وێت چه‌ورى له‌شت بسوتێنیت ئه‌وا پێویسته خۆت له رووناكى بپارێزیت به‌تایبه‌تى له‌كاتى نوستندا، باشتر وایه له كاتى نوستندا ریگه له رۆشتنى روناكى بگیردرێت له‌و شوێنه‌وه‌ى كه تێیدا دهحهوی، ئه‌مه‌یش واده‌كات له‌ش میلاتۆنین به‌رهه‌م بهێنێت ئه‌م میلاتۆنینه نه‌ك ته‌نیا نووستن باشتر ده‌كات به‌ڵكو كالۆرى ده‌سوتێنێت.
چواره‌م: پێش نووستن شیرى گه‌رم بخۆ، خواردنه‌وه‌ى شیر ته‌نیا بۆ منداڵ نیه، ته‌نانه‌ت ئه‌و كه‌سانه‌ى كه ته‌مه‌نێكى زۆریان هه‌یه ده‌توانن شه‌وان پێش نووستن شیرى گه‌رم بخۆنه‌وه، یارمه‌تى زوو نووستن ده‌دات. شیر پرۆتینێكى زۆرى تێدایه كه رێگه له لاوازى ماسوولكه‌كان ده‌گرێت، خواردنه‌وه‌ى شیرى گه‌رم پێش نووستن یارمه‌تى میتابۆلیزمى له‌ش ده‌دات و به‌مه‌یش برێك له كێشى له‌ش كه‌م ده‌بێته‌وه.
پێنجه‌م: له ژوورى ساردا بخه‌وه، نووستن له ژوورى ساردا واده‌كات چهوریهكى زیاتر بسوتێنرێت و له‌شت به گه‌رمى بمێنێته‌وه. باشتر وایه پێش ئه‌وه‌ى له ژوورى ساردا بخه‌وى كووپێك شیرى گه‌رم بخۆیته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى به‌شێوه‌یه‌كى ئاسانتر چهوریهكان بسوتێنرێت و نووستنت باشتر بێت.