باری كەشوهەوای كوردستان لە 48 سەعاتی داهاتوودا

:: AM:10:13:12/11/2018 ‌

ئەمڕۆ دووشەم ئاسمانی هەولێر نیمچەهەور دەبێت و ئەگەری باران لە ناوچە شاخاوییەكان لە ئارادایە. هاوكات لە سلێمانی ئاسمان نیمچەهەور دەبێت بۆ هەوری تەواو و لەگەڵ بارینی باران لە سەنتەری پارێزگا و دواتر ئاسمان بۆ نیمچەهەور دەگۆڕێت.

لە دهۆك ئاسمان نیمچەهەور دەبێت و لە كەركووكیش ساماڵ و پەڵەهەور و هەندێك كات بۆ نیمچەهەور دەگۆڕێت.

 بۆ سبەی سێشەم ئاسمانی زۆربەی پارێزگاكانی كوردستان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و پاشان بۆ نیمچەهەور دەگۆڕێت.

لە 48  سەعاتی داهاتوودا بەرزترین پلەی گەرمی 24 دەبێ لە كەركووك و نزمترین پلەی گەرمیش لە دهۆك بە نۆ پلەی سیلیزی تۆمار دەكرێت.







وشە - سلێمان تاشان