بەرشەلۆنە یەكەمجارە دوای 15 ساڵ بەشێوەیە بدۆڕێ

:: AM:11:27:12/11/2018 ‌

دوێنێ یەكشەم یانەی بەرشەلۆنە لەنێو یاریگەی كامپ نوو لە گەڕی 12ی خولی پلە یەكی ئیسپانیا بە ئەنجامی 3-4 گۆڵ بەرامبەر یانەی ریال بیتیس دۆڕا.

ماڵپەڕی (ئۆپتا)ی جیهانی تایبەت بە داتا و لێكۆڵینەوەكان بڵاوی كردەوە: ئەمە یەكەمجارە یانەی بەرشەلۆنە لەنێو یاریگەی خۆی بەرامبەر ریال بیتیس بدۆڕێ.

سەرچاوەكە بڵاویشی كردەوە: یانەی بەرشەلۆنە لە 2016وە تا ئێستا 42 یاریی لەسەریەكی لەنێو یاریگەی خۆی نەدۆڕاندووە دوای ئەوەی لەمساڵەدا بە ئەنجامی 1-2 گۆڵ بەرامبەر یانەی دیپۆرتیڤۆ ئەلاڤێس دۆڕا بوو.

یانەكە هەروەها ئەمە یەكەمجارەیش بەشێوەیەك بدۆڕێ كە لیۆنێل میسی ئەستێرەی یەكەمی یانەكە یاری بكات و لە یارییەكەشدا 2 گۆڵیش تۆمار بكات.

جگە لەمە یانەكەی كەتەلۆنیا ئەمە یەكەمجارە لە دوای 2003وە لەنێو یاریگەی كامپ نوو بە 4 گۆڵ بدۆڕێ دوای ئەوەی لەمساڵەدا بە ئەنجامی 2-4 گۆڵ بەرامبەر یانەی دیپۆرتیڤۆ لاكڕۆنیا دۆڕا بوو.




وشە - ئامانج ئه‌كره‌م