لە سۆران 80 پارچەی شوێنەواری دەستیان بەسەردا گیرا

:: AM:11:35:12/11/2018 ‌

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سۆران  ئاشكرای كرد، دەیان پارچەی گرنگی شوێنەوارییان دەستبەسەردا گرتووە و شوێنەوارەكانیش پارێزراون.

ئەمڕۆ دووشەم٬ سدیق خۆركی بەڕێوەبەری ئاسایشی سۆران بە "وشە" ی راگەیاند، لە بەردەوامی كار و چالاكییەكانماندا وەك ئاسایشی سۆران، توانیمان دەست بەسەر 80 پارچەی شوێنەواری بگرین . 

ئەو دەڵێت "پارچە شوێنەوارییەكان لە سنووری دەڤەری سۆران گیراون كە مێژوویەكی كۆنیان هەیە و گرنگی و تایبەتمەندی خۆیان هەیە ."

بەڕێوەبەری ئاسایشی سۆران بێ ئەوەی ژمارەی ئەو كەسانە ئاشكرا بكات كە بەهۆی مامەڵەكردنی پارچەی شوێنەواری گیراون، گوتی بەهۆی رێكاری تەناهی ئێستە ناتوانن ژمارەی ئەو كەسانە ئاشكرا بكەن كە گیراون و لە داهاتوودا زانیاری زیاتر ئاشكرا دەكەن . 

جێی باسە ناوچە شوێنەوارییەكان موڵكی دەوڵەتن و دەستكاریكردن و مامەڵەكردنیان پێوە بەهەموو شێوەیەك قەدەغەیە و سزای توندی لەسەرە.

بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست  "وشە" كەوتوون،  جاری یەكەم نییە پارچەی شوێنەواری لە سنووری سۆران دەستی بەسەردا دەگیرێت، بەهۆی چاوساغی هێزەكانی ئاسایش لە ماوەی رابردوودا٬ ژمارەیەكی زۆری پارچەی شوێنەواری و ئەو كەسانەیشیان گرتووە كە مامەڵەیان پێوە كردووە . 

سۆران - موڕشید برادۆستی 









وشە - سلێمان تاشان