درێژبوونه‌وه‌ى پێست یان كشانى پێست كاتێك ڕووده‌دات كه خانه‌كانى پێست به‌شێوه‌یه‌كى ناچارى ده‌كشێن دواتر ئه‌م كشانه به‌شێوه‌ى ریشاڵ یان درانى پێست به‌ره‌نگێكى جیاوازتر له‌سه‌ر پێست دروست ده‌بێت به‌شێوه‌یه‌كى ئاسایى له‌سه‌ر پێست ده‌رده‌كه‌وێت.
زۆركات له‌سه‌ر رانه‌كان، سمت، ئه‌ژنۆ و سك ده‌رده‌كه‌وێت، ئه‌م شوێنانه باوترین شوێنن بۆ ده‌ركه‌تنى كشانى پێست به‌شێوه‌ى ریشاڵ، به‌ڵام له هه‌ندێك كه‌سدا له‌سه‌ر سنگ و شان ده‌رده‌كه‌وێت.
ئه‌م كشانى پێسته به‌شێوه‌ى ریشاڵ زۆر رێگا هه‌یه بۆ چاره‌سه‌ر كردنى، به‌ڵام زۆرێك له رێگاكان ته‌نیا بۆ ماوه‌یه‌كى دیاریكراون باشتر وایه ئه‌و كرێمانه به‌كاربهێنرێت برێكى زۆر ڤیتامین ئى تێدایه، چونكه واده‌كه‌ن نیشانه‌ى ئه‌م دریژبوونه‌وه‌یه كه‌م بكه‌نه‌وه و رێگه له كشانى ماسوولكه‌كان بگرن.
چۆن ده‌توانرێت سوود له زه‌یتى ڤیتامین ئى وه‌ربگیردرێت بۆ چاره‌سه‌ركردنى كشانى پێست: هه‌ردوو ره‌گه‌ز ده‌توان به‌شێوه‌ى راسته‌وخۆ زه‌یتى ڤیتامین ئى بۆ ئه‌و شوێنانه به‌كاربهێنن كه تووشى كشان بوون، چونكه ئه‌م زه‌یته به‌شێوه‌یه‌كى خێرا له لایه‌ن پێسته‌وه ده‌مژرێت، باشتروایه پێش رۆشتنه نێو جێگا به‌كاربهێنرێت، ده‌توانیت زه‌یتى ڤیتامین ئى به‌شێوه‌ى بووتڵ یان ئه‌و زه‌یته به‌كاربهێنیت كه له كه‌پسوولدایه راسته‌وخۆ له‌سه‌ر پێستى بخشێنه به پارچه لۆكه‌یه‌ك.
ده‌توانرێت زه‌یتى ڤیتامین ئى له‌گه‌ڵ پێكهاته‌ى تردا تێكه‌ڵ بكرێت بۆ چاره‌سه‌ركردنى كشانى پێست و جێگایى برین و خێرا چاكبوونه‌وه‌یان.
زه‌یتى ڤیتامین ئى لاستیكى پێست زیاد ده‌كات و زه‌یتى جۆجۆبا ترشى چه‌ورى تێدایه به‌شێوه‌یه‌كى ئاسان به كونیله‌كانى پێستدا بڵاوده‌بێته‌وه، زه‌یتى باوى و شه‌كر پارێزگارى ته‌رى پێست ده‌كات و یارمه‌تى چاكبونه‌وه ده‌دات.
دوو كه‌وچك زه‌یتى ڤیتامین ئى
نیو كووپ زه‌یتى باوى
نیو كووپ زه‌یتى جۆجۆبا
نیو كووپ شه‌كر
هه‌موو زه‌یته‌كان له ده‌فرێكدا تێكه‌ڵ بكه و پاشان شه‌كره‌كه‌ى بۆ زیاد بكه و رۆژانه بۆ ئه‌و شوێنه‌ى به‌كاربهێنه كه تووشى كشانى پێست و درێژبوونه‌وه‌ى پێست بووه.