ریال مەدرید رێگەی بە رۆیشتنی گاریس بێڵ داوە

:: AM:11:57:12/11/2018 ‌

یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی دەرگەی رۆیشتن و گەڕانەوەی بەسەر ئەستێرە ویڵزییەكەی گاریس بێڵ بۆ خولی نایابی ئینگلیزی لە كۆتایی ئەم وەرزەدا كردەوە.

ماڵپەڕی (كالچیۆ میركاتۆ)ی ئیتاڵی ئاشكرای كرد: یانەی ریال مەدرید نیازی هێشتنەوەی بێڵی لە ریزی یانەكەیدا نییە دوای ئەوەی لەم وەرزەدا نەیتوانی شوێنی كریستیانۆ رۆناڵدۆی ئەستێرەی پورتوگالی پڕ بكاتەوە كە لەسەرەتای ئەم وەرزەدا پەیوەندی بە یانەی یۆڤێنتۆسی ئیتاڵییەوە كردبوو.

یانەی شاهانە باش دەزانێ كە یانە ئینگلیزییەكان بەتایبەتیش یانەكانی تۆتنهام و مانچستەر یونایتد گرینگی بە گرێبەستكردن لەگەڵ بێڵ دەدەن، ئەویش رێگری ناكات لە گەڕانەوەی بەو مەرجەی دەستەوارەیەكی باشیان ئاراستە بكرێ.

بێڵ لەم وەرزەدا بەشێوەیەكی گشتی لەسەرجەم پاڵەوانیەتییەكاندا بەشداریی لە 14 یاریی یانەی ریال مەدرید كردووە و تێیدا 5 گۆڵی تۆمار كردووە و 5ی تریشی بۆ هاوڕێكانی دروست كردووە.



وشە - ئامانج ئه‌كره‌م