ڤیدیۆیه‌ك له تۆری كۆمه‌ڵایه‌تی بڵاو كراوه‌ته‌وه كه تێیدا ده‌بینرێت كۆمه‌ڵه خه‌ڵكێك له‌جێگای ئه‌وه‌ی به ده‌ست مه‌ساج بكه‌ن چه‌قۆ به‌كارده‌هێنن كه ئه‌مه‌یش ڕێگه‌یه‌كی كۆنه بۆ مه‌ساج كردن.
به‌گوێره‌ی ڤیدیۆیه‌ك كه له تۆری كۆمه‌ڵایه‌تی یوتیووب له‌لایه‌ن یوتووبه‌رێكی به‌ناوبانگی كچ به‌ناوی "CupofTJ" ه‌وه بڵاو كراوه‌ته‌وه تێیدا ئه‌م یوتووبه‌ره كۆنترین ڕێگه‌ی مه‌ساج به‌كارده‌هێنێت كه ئه‌مه‌یش له كولتووری چیندا ده‌بینرێت ئه‌وه‌یش مه‌ساجه به به‌كارهێنانی چه‌قۆ كه پێی ده‌گوترێت "Knife massage" به ئینگلیزی یان "Daoliao" به چینی.
له ڤیدیۆیه‌كه‌دا ئه‌و پسپۆره‌ی مه‌ساجه‌كه ئه‌نجام ده‌دات ده‌ڵێت، "ئه‌م ڕێگه‌یه بۆ مه‌ساج ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ دوو هه‌زار و 500 ساڵ پێش ئێسته و چینییه كۆنه‌كان به‌كاریانهێناوه، جگه له‌وه‌یش سوودی ئه‌م مه‌ساجه ئه‌وه‌یه كه هێز و جووڵه و چالاكی له به‌شه سه‌ره‌كییه‌كانی جه‌سته‌دا زیاد ده‌كات وه‌ك " ده‌ست و قاچه‌كان".
به‌گشتی شوێنی مه‌ساجه‌كه له ئه‌مه‌ریكایه ئه‌مه‌یش لێقێكی چینییه كه له‌وێ كراوه‌ته‌وه و ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌وێ كارده‌كه‌ن خه‌ڵكی چینن به‌گشتی و پسپۆڕیان هه‌یه له كاری مه‌ساج به چه‌قۆ. لێره‌دا بینه‌ری ئه‌و مه‌ساجه‌بن كه به چه‌قۆ ئه‌نجام ده‌درێت.