په‌رله‌مانى ئه‌وروپا تاوتوێى پڕۆژه یاسایه‌ك ده‌كات، كه تێیدا سزا به‌سه‌ر هه‌موو ئه‌و وڵاتانه عه‌ره‌بیانه ده‌سه‌پێنێ كه به‌ناوى" هاوپه‌یمانى عه‌ره‌بى" له جه‌نگى یه‌مه‌ن به‌شدارن.
ئه‌ندامانى په‌رله‌مانى ئه‌وروپا ئاشكرایان كردووه، لیژنه‌ى كاروبارى ده‌ره‌وه‌ى په‌رله‌مانه‌كه‌یان ره‌زامه‌ندى له سه‌ر وه‌رگرتنى پرۆژه بڕیارێك داوه كه تایبه‌ته به‌و وڵاته عه‌ره‌بیانه‌ى له‌جه‌نگى یه‌مه‌ن به‌شدارن.
په‌رله‌مانتاره‌كانى ئه‌وروپا ده‌ڵێن، لیژنه‌ى كاروبارى ده‌ره‌وه‌ى په‌رله‌مانى ئه‌وروپا پرۆژه یاساكه‌ى قبوڵكردووه و له دانیشتنه‌كانى داهاتوودا ده‌نگى له‌سه‌ر ده‌درێت.
له
ده‌قى پرۆژه یاساكه هاتووه، لێپرسینه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاتانه‌ى یه‌كێتى ئه‌وروپا بكرێت كه به‌رده‌وامن له‌سه‌ر پێدانى چه‌ك به سعوودیه و داواش ده‌كرێت ئه‌و سزایانه‌ى به‌سه‌ر سعوودیه ده‌سه‌پێنرێت، ته‌واوى ئه‌و وڵاتانه بگرێته‌وه كه به‌ناوى هاوپه‌یمانى عه‌ره‌بى له‌جه‌نگى یه‌مه‌ن به‌شدارن.
له ده‌قى نووسراوێكى په‌رله‌مانتاران هاتووه، هه‌ر یه‌كه له سعوودیه و ئیمارات و چه‌ندان وڵاتانى تر‌ى هاوپه‌یمانى عه‌ره‌بى له‌جه‌نگى یه‌مه‌ن پێشیلى مافه‌كانى مرۆڤیان كردووه.
هه‌فته‌ى رابردوو هه‌ر یه‌كه له فڕه‌نسا و ئه‌مه‌ریكا و ئه‌ڵمانیا و به‌ریتانیا داوایان له سعوودیه كرد جه‌نگى دژ به حووسییه‌كان رابگرێت و بۆ چاره‌سه‌ركردنى ته‌نگژه‌ى یه‌مه‌ن ده‌ست به دانووستاندنى سیاسى بكرێت.
سعوودیه له ئادارى ساڵى 2015 وه سه‌رپه‌رشتى جه‌نگێكى دژى به حووسییه‌كانى یه‌مه‌ن ده‌كات، كاره‌ساتى مرۆیى جه‌نگه‌كه وایكردووه، وڵاتانى رۆژئاوا و نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان داواى وه‌ستاندنى به‌په‌له‌ى جه‌نگه‌كه بكه‌ن.