ڤۆكسواگن ئه‌م ساڵ توانی به‌ته‌واوه‌تی ببێته ركابه‌رێكی سه‌ره‌كی بۆ كۆمپانیای تێسلا له‌ڕووی دروست كردنی ئۆتۆمبێلی كاره‌بایی كه له‌ڕووی كوالێتی باشتره و له‌ڕووی نرخه‌وه هه‌رزانتره.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
dailymail" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له نوێترین كاری ڤۆكسواگن ده‌كات و ئاماژه‌ی پێ داوه، كۆمپانیای به‌ناوبانگی ئه‌ڵمانی ڤۆكسواگن وه‌ك پێشووتریش ئاماژه‌ی پێ دابوو كاری كردووه له‌سه‌ر دروست كردنی زیاتر له 200 هه‌زار ئۆتۆمبێلی كاره‌بایی بۆ ئه‌م ساڵ كه ئه‌مه‌یش وه‌ك جه‌نگێك وایه دژی تێسلا كه خاوه‌نی ئۆتۆمبێلی "تێسلا مۆدێل سێ"یه.
تێسلا ئاماژه‌ی به‌وه دابوو كه ئۆتۆمبێله به‌ناوبانگه‌كه‌ی به نرخی 45 هه‌زار دۆلار ده‌فرۆشێت به‌ڵام تائێسته‌یش به‌رده‌ست نییه كه ئه‌مه‌یش ڕێخۆشكه‌ربووه بۆ ڤۆكسواگن كه بتوانێت ئۆتۆمبێله كاره‌باییه‌كه‌ی له جۆری "MEB entry" به نرخی 29 هه‌زار و 393 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی بفرۆشێت و ركابه‌رێكی سه‌ره‌كی تێسلا بێت.
ڤۆكسواگن كۆمپانیایه‌كی گه‌وره‌ی ئاڵمانییه و یه‌كێكه له گه‌وره‌ترین كۆمپانیاكانی جیهان بۆ دروستكردنی ئۆتۆمبێل ئه‌و كۆمپانیایه له 28 ی ئایاری 1937 له‌لایه‌ن "مارتن وینتێركۆرن و فێردینانت پیچی" ه‌وه دامه‌زراوه.
تێسلا یه‌كێكه له كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كانی دنیا بۆ دروستكردنی ئۆتۆمبێلی ناوازه و به‌هێز كه ئه‌م كۆمپانیایه له ساڵی 2003 دامه‌زراوه له كالیفۆرنیا له‌سه‌ر ده‌ستی ئێڵۆن موسك.