سوودە گرینگەکانی توور بۆ تەندروستی‎

:: PM:06:07:12/11/2018 ‌

توور له‌ سه‌وزه‌ ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانه‌ به‌ مادە خۆراکییەکان و ڤیتامینەکان كه‌ له‌ ڕه‌گه‌زه‌ خۆراكییه‌ گرنگه‌كانه‌ بۆ ته‌ندروستی جەستە، هەروەها توور چاره‌سه‌ری نه‌خۆشییه‌ مەترسیدارەکان دەکات و لە زۆر بەکتریا و ڤایرۆس دەتپارێزێت، بۆیە لێرەدا باس لە چەند سوودێکی ئەم سەوزە تەندروستە دەکەین:

یەکەم - پارێزگاری لە تەندروستی دڵ دەکات.

دووەم - بەرگری دژی نەخۆشییەکان بەهێز دەکات.

سێیەم - کۆنتڕۆڵی پەستانی خوێن دەکات.

چوارەم - پارێزگاری لە بۆڕی خوێن دەکات و دیواری بۆڕی خوێن بەهێزتر دەکات.

پێنجەم - کرداری هەرس ئاسان دەکات. 

شەشەم - پێست بە تەندرستی دەهێڵێتەوە و بەدوورت دەگرێت لە زیپکە و وشکبوونەوە.



وشە - ڕۆزی عه‌بدولره‌حمان