دواى ماوه‌یه‌ك له وه‌ستاندنى ئۆپراسیۆنه‌كانى دژ به داعش هێزه‌كانى سووریاى دیموكرات ده‌ست به شه‌ڕه‌كانى ده‌كاته‌وه و رۆژنامه‌یه‌كى له‌نده‌نى ئاشكراى ده‌كات، هه‌سه‌ده به هاوئاهه‌نگى له‌گه‌ڵ هێزه‌كانى سه‌ر به ئێران ئۆپراسیۆنه‌كانى له‌پارێزگارى دێره‌زوورى سووریا ده‌ست پێكردووه‌ته‌وه.
دواى 10 رۆژ راگرتنى ئۆپراسیۆنه‌كانى له دژى رێكخراوى تیرۆریستى داعش، هێزه‌كانى سووریاى دیموكرات ناسراو به "هه‌سه‌ده" ده‌ستى به شه‌ڕه‌كانى كرده‌وه و ئه‌مجاره‌یان جیا له هاوپه‌یمانێتیه كۆنه‌كه‌ى له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانێتى نێوده‌وڵه‌تى، هاوئاهه‌نگى له‌گه‌ڵ چه‌ند میلیشیایه‌كى سه‌ر به ئێران دروست كردووه.
دوو هه‌فته له‌مه‌وبه‌ر له كاتێكدا هێزه‌كانى توركیا بۆردمانى چه‌ندان ناوچه‌یه‌كى رۆژئاواى كوردستانیان ده‌كرد، هێزه‌كانى سووریاى دیموكرات، له‌به‌رانبه‌ر رێكخراوى تیرۆریستى داعش له جه‌نگێكى سه‌خت دابوون، چونكه به‌شێوه‌یه‌كى له ناكاو هێزه‌كانى داعش هێرشێكى پێچه‌وانه‌یان له‌دژى هه‌سه‌ده ده‌ست پێكرد وچه‌ند شوێنێكى گرنگیان داگیركرده‌وه كه پێشتر له لایه‌ن هه‌سه‌ده‌وه كۆنتڕۆل َ كرابوونه‌وه.
به‌ڵام بۆردمانى هێزه‌كانى توركیا بۆ سه‌ر كۆبانێ و سه‌رێكانى و گرێسپى و چه‌ند ناوچه‌یه‌كى قامشلۆ وایكرد هه‌سه‌ده بۆ ماوه‌یه‌كى كاتى ئۆپراسیۆنه‌كان رابگرێت، ئه‌و كات چاودێران پێیان وابوو، هه‌سه‌ده وه‌ك گوشارێك بۆ سه‌ر هاوپه‌یمانێتى نێوده‌وڵه‌تى ئه‌م كاره‌ى كردووه، كه ئه‌م هاوپه‌یمانێتیه له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه سه‌رۆكایه‌تى ده‌كرێت.
به‌ڵام ئێسته كه ئۆپراسیۆنه‌كانى ده‌ست پێ كردووه‌ته‌وه، ده‌گوترێت سه‌ركرده‌كانى هه‌سه‌ده پێوه‌ندییه به به‌رپرسانى فڕه‌نسى و ئه‌مه‌ریكى كردووه له هاوپه‌یمانێتى نێوده‌وڵه‌تى ئه‌وانیش دووپاتى ئه‌وه‌یان كردووه‌ته‌وه، كه توركیا هێرش ناكاته سه‌ر ناوچه كوردییه‌كانى ناو خاكى سووریا.
رۆژنامه‌ى حه‌یاتى له‌نده‌نى ئه‌مڕۆ له راپۆرتێكدا ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كردووه، جیا له‌و به‌ڵێنانه‌ى هاوپه‌یمانێتى نێوده‌وڵه‌تى له جه‌نگى دژ به‌داعش به هه‌سه‌ده‌یان داوه، هێزه‌كانى سه‌ر به ئێرانیش هاوئاهه‌نگیان له‌گه‌ڵ هه‌سه‌ده هه‌یه بۆ لێدانى داعش له دوایین پێگه‌یان له‌سووریا كه ده‌كه‌وێته چه‌ند ناوچه‌یه‌كى دێره‌زوورى رۆژهه‌ڵاتى سووریا و نزیك به سنووره‌كانى عێراق.
دوێنێ هه‌سه‌ده به‌یاننامه‌یه‌كى بڵاوكردووه‌ته‌وه و تێیدا هاتووه " له ئه‌نجامى ئه‌و پێوه‌ندیه چارانهى كه له‌گه‌ڵ سه‌ركردایه‌تى گشتى هێزه‌كانى هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى به‌سه‌رۆكایه‌تى ئه‌مه‌ریكا ئه‌نجاممان داوه، هه‌روه‌ها له ئه‌نجامى بزاوى دیپلۆماسى كه ده‌خوازێ ته‌نگژه‌كانى سنوور رابگرێت. سه‌ركردایه‌تى گشتى هێزه‌كانى سوریاى دیموكرات به باشى زانى ده‌ست به ئۆپراسیۆنه سه‌ربازییه‌كانى دژ به داعش بكاته‌وه".
رامى عه‌بدولره‌حمان به‌ڕێوه‌به‌رى روانگه‌ى سوورى بۆ مافه‌كانى مرۆڤ له لێدوانێكى رۆژنامه‌وانى به حه‌یاتى له‌نده‌نى گوتووه، دوو رۆژ له‌مه‌وبه‌ر له‌میانه‌ى كۆبوونه‌وه‌یه‌ك به هه‌سه‌ده‌یان راگه‌یاندووه، ئه‌وان به‌ڵێنیان له توركیا وه‌رگرتووه كه هیچ هێرشێك ناكاته ئه‌و ناوچانه‌ى كه نزیك بهسنوورى توركیان.
به‌ڕێوه‌به‌رى روانگه‌ى سوورى دووپاتى ده‌كاته‌وه، هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌و په‌یامه‌ى هاوپه‌یمانان كه به هه‌سه‌ده دراوه چالاكى سه‌ربازى توركیا له سه‌ر سنووره‌كان وه‌ستاوه و به تایبه‌تى له ناوچه‌كانى كۆبانێ گرێسپى له باكورى شارى رقه. له‌ئه‌نجامى وه‌ستاندنى هێرشه‌كانى توركیاش هه‌سه‌ده ده‌ستى كردووه به ئاماده‌كاریى بۆ هێرشێكى فراوان بۆ سه‌ر پێگه‌كانى داعش له دێره‌زوور ئێسته چه‌ندان هاوكارى سه‌ربازى و هێز بۆ به‌ره‌كانى جه‌نگ ره‌وانه ده‌كات.
رۆژنامه‌ى
حه‌یاتى ئاشكراى ده‌كات شه‌وى رابردوو هێرشه‌كانى دژ به‌داعش له رۆژهه‌ڵاتى رووبار‌ى فوڕات ده‌ستى پێكردووه، هاوكات به‌هۆى هاوئاهه‌نگییه‌ك له‌گه‌ڵ هێزه‌كانى سه‌ر به ئێران، له‌دیوى سووریا و عێراقه‌وه، ئه‌و هێزانه بۆردمانى پێگه‌كانى داعش ده‌كه‌ن، له‌به‌رى رۆژئاواى فوڕاته‌وه.
رۆژنامه‌كه ئاماژه بۆ به‌یاننامه‌یه‌كى حه‌شدى شه‌عبى ده‌كات، كه ئاشكراى كردووه هێرشى مووشه‌كیان بۆ ناو خاكى سووریا ئه‌نجام داوه و پێگه‌كانى داعشیان كردووه‌ته ئامانج.
ئه‌و هاوئاهه‌نگیه نوێیه‌ى له‌نێوان هه‌سه‌ده و هێزه‌كانى سه‌ر به ئێران و رژێمى سووریا هه‌یه، پرسیارى نوێ دروست ده‌كه‌ن.
ههرچهندهپێشتر هێزه‌كانى سوریاى دیموكرات له رێى ئه‌نجوومه‌نى سیاسى خۆیانه‌وه كه "مه‌سه‌ده" ناسراوه، هه‌وڵیان گفتوگۆیان ده‌دات له‌گه‌ڵ رژێمى به‌شار ئه‌سه‌د به‌ڵام ئه‌م گفتوگۆیانه هیچ ئاكامێكى ئه‌وتۆى نه‌بوو، ئه‌وان به‌ردوامیش بوون له پێوه‌ندیان و وه‌رگرتنى كۆمه‌كى له هێزه‌كانى هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى كه ئه‌و هاوپه‌یمانێتیه دژ به ئێران و رژێمه‌كه‌ى ئهسهدهن.
بۆیه ئه‌و هاوئاههنگییهى ئێسته له‌نێوان هه‌سه‌ده و هێزه‌كانى سه‌ر به ئێران دروست بووه، له مه‌یدانى جه‌نگدا هه‌رچه‌نده پرسیارى گرنگیش بوروژێنن، به‌ڵام چاوه‌ڕوان ناكرێت له مه‌یدانى سیاسه‌تدا وه‌ڵامی روونیان هه‌بێت.