لە کەسنەزان تەرمی کەسێک بە سووتاوی دۆزرایەوە و پۆلیسیش هەواڵەکەى پشتڕاست کردووەته‌وه، به‌ڵام ئاماده نیه هیچ زانیارییه‌ك بخاته ڕوو له سه‌ر دۆسیه‌كه.
هۆگر عەزیز گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر به ڕۆژنامه‌نووسانى ڕاگەیاندووه، ئه‌مڕۆ دووشه‌م 12ى تشرینى دووه‌م، تەرمی کەسێك به سووتاوى له‌ناو ئۆتۆمبێلەكەیدا لە نزیك شارۆكەی كەسنەزان دۆزراوه‌ته‌وه، زیاتر له‌وه ئاماده نه‌بووه هیچ زانیارییه‌ك بخاته ڕوو.
"وشه" چه‌ندان جار پێوه‌ندى به گوته‌بێژى پۆلیسى هه‌لێره‌وه كرد وه‌ڵامى پێوه‌ندییه‌كانى نه‌دایه‌وه.
بەپێی ئه‌و زانیارییەى له‌باره‌ى ئه‌و كه‌سه‌ى به سووتاوى دۆزراوه‌ته‌وه بڵاو كراوه‌ته‌وه، ئەو کەسە پاسەوانی شەوان بووە لەناو بازاڕی هەولێر، دوای یەک هەفتە لە دیارنەمانی ئەمڕۆ تەرمەکەی لە ناو ئۆتۆمبێلەکەیدا بە سووتاوی دۆزراوەتەوە، ناسنامهكهیشى له‌لاین پۆلیس پارێزراوه.