مووچه‌ى چه‌ند شوێنێكى تر دابه‌ش ده‌كرێ

:: PM:08:02:12/11/2018 ‌
وه‌زاره‌تى دارایى و ئابوورى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌سه‌ر دابه‌شكردنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستان به‌رده‌وامه‌ و سبه‌ى مووچه‌ى دوو شوێنى تر دابه‌ش ده‌كرێ.

ئه‌مڕۆ دووشه‌م 12ى تشرینى دووه‌م/ نۆڤێمبه‌ر، به‌پێى زانیارییه‌كانى "وشه‌" سبه‌ى مووچه‌ى وه‌زاره‌تى داد و ئه‌نجوومه‌نى دادوه‌رى هه‌رێمى كوردستان دابه‌ش ده‌كرێ.

سه‌رچاوه‌یه‌كیش له‌ وه‌زاره‌تى دارایى و ئابوورى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به‌ "وشه‌"ى گوت، دابه‌شكردنى مووچه‌ تا كۆتاى ئه‌م مانگه‌ به‌رده‌وام ده‌بێ.

كۆی گشتیی مووچەی فەرمانبەرانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، 725 ملیار دینارە كە 317 ملیاری حكوومەتی عێراق دەیدات و 378 ملیار دیناریشی وەزارەتی سامانە سروشتییەكان دابینی دەكات. مانگانەش ئەمەریكا 24 ملیار دینار راستەوخۆ وەك مووچەی هێزەكانی پێشمەرگە دابەش دەكات.

بەهۆی تەنگژەی دارایییەوە لە مانگی دووی ساڵی 2016ـەوە حكوومەتی هەرێمی كوردستان كار بە سیستەمی پاشەكەوتكردنی مووچە فەرمانبەران دەكات، بەڵام پاشەكەوت تا كۆتایی ساڵی 2017 وەزارەتی پێشمەرگە ‌و بەشێك لە هێزە تەناهییەكانی نەگرتەوە.


وشە - سه‌رخێڵ هاشم