گۆرانیبێژ شاباز زەمانی سەرقاڵی ئامادەکردنی بەرهەمێکی نوێیە بەناوی "جێمبێڵە"، بڕیاریشه لە ئایندەیەکی نزیکدا بڵاوی بكاته‌وه.
لە گرتەیەکی ڤیدیۆیدا کە لە پێگه‌ى تایبه‌تى خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاوی کردووەتەوە، بەشێک لە تۆماری دەنگی گۆرانییە نوێکەی "جێمبێڵە"ی تێدایه و نووسیویه‌تى: " لە ئایندەیەکی نوێ‌دا بڵاوی دەكه‌مه‌وه و پێشکەشی دەکه‌م بە هەوادارەکانم، به‌هیوام به‌دڵتان بێت.
جێى بیرهێنانه‌وه‌یه شاباز زەمانی لە 30ی تشرینی یەکەمی ئەمساڵدا نوێترین کلیپی خۆی بەناوی "بەڵێن" بڵاو کردەوە کە زیاتر لە ٢١ هەزار بینەری هەبووە، ئه‌مه‌یش دوا به‌رهه‌مى نوێى ئه‌و هونه‌رمه‌نده بووه.
شاباز زه‌مانى ساڵى 1990 لە شارى سلێمانی لەدایكبووە، خاوه‌نى چه‌ند به‌رهه‌مێكى هونه‌رییه، به‌ناوبانگترین به‌رهه‌مى هونه‌رى به‌ناوى "دەستت بێنە" بوو كه زۆرترین به‌رهه‌مى هونه‌رى هه‌بوو، هه‌وادارانی سه‌رسامی جوانییه‌كه‌یه‌ن و به جوانترین و قۆزتریین هونه‌رمه‌ند ناوی ده‌به‌ن.