هه‌ڵه تێگه‌یشتنێكی باوه كه وا ده‌زاندرێت ئه‌و مێژووه‌ی له‌سه‌ر پاكه‌ت و قوتووی خۆراكه‌كان هه‌یه ده‌رخه‌ری به‌سه‌رچوونی خۆراكه‌كه‌یه و ده‌بێت ده‌ستبه‌جێ فڕێ بدرێت.
ڕاستییه‌كه‌ی مێژووی سه‌ر پاكه‌ت و قوتووی خۆراكه‌كان ده‌ستنیشانی ئاستی كوالێتی و باشی خۆراكه‌كه ده‌كه‌ن وه‌ك له ئاستی مه‌ترسی و سه‌لامه‌تی خۆراكه‌كه، له مێژووی یه‌كه‌م تا دووه‌م ئه‌و مه‌ودایه‌یه كه پێویسته دووكان و بازاڕه‌كان به‌رهه‌مه‌كانیان نیشانی خه‌ڵك بده‌ن تا به‌باشترین كوالێتی پێشكه‌شی خه‌ڵكی بكه‌ن، له‌دوای مێژووی دووه‌میشه‌وه كڕیاره‌كه سه‌رپشكه له به‌كارهێنانی به‌رهه‌مه‌كه تا پێش ئه‌وه‌ی تام و كوالێتی به‌ره‌وخراپ بوون بڕوات یان له‌ناو بچێت.
ئه‌م خۆراكانه‌ی له خواره‌وه ئاماژه‌ی پێ ده‌ده‌ین ده‌توانیت له دوای مێژووی به‌سه‌رچوونی به‌كاریان بهێنیت به چه‌ند مه‌رجێكی دیاریكراو:
یه‌كه‌م - ده‌توانیت پاستا و مه‌عكه‌رۆنی وشكی له پاكه‌تنراو بۆ ماوه‌ی دوو بۆ سێ ساڵ له‌دوای مێژووی به‌سه‌رچوونی به‌كاربهێنیت، ئه‌و مه‌عكه‌رۆنیانه‌شی كه فرێشن و لێ نه‌نراون و له ساردكه‌ره‌وه‌كاندا هه‌ڵگیراون ده‌كرێت بۆ ماوه‌ی چوار بۆ پێنج ڕۆژ له‌دوای مێژووی به‌سه‌رچوونی به‌كار بهێنرێن، كاتێكیش به‌ستێنردران له ماڵه‌وه ده‌كرێت بۆ ماوه‌ی شه‌ش بۆ هه‌شت مانگ هه‌ڵبگیرێن بۆ به‌كارهێنان.
مه‌عكه‌رۆنی لێنراویش "سرووشتی بێت یان وشك" ده‌توانرێت بۆ حه‌وت ڕۆژ هه‌ڵبگیرێت له ساردكه‌ره‌وه‌دا، به‌ڵام به هه‌ڵگرتنی له فرێزه‌ردا بۆ ماوه‌ی شه‌ش بۆ هه‌شت مانگ به فرێشی ده‌مێنێته‌وه.
دووه‌م - به‌بێ گوێدانه ئه‌وه‌ی چ مێژوویه‌ك له‌سه‌ر كارتۆنی ئه‌و هێلكانه نووسراوه كه كڕیوتن، هێلكه به‌كارهێنانی سه‌لامه‌ته له‌ماوه‌ی سێ بۆ پێنج حه‌فته له كڕینی، هێلكه‌ی كوڵاویش ده‌توانی بۆ ماوه‌ی حه‌فته‌یه‌ك له ساردكه‌ره‌وه‌دا هه‌ڵبگریت بۆ خواردن.
سێیه‌م - گه‌ر گۆشتی كاڵ ببه‌ستێنیت ده‌كرێت له‌دوای مێژووی به‌سه‌رچوونیشی بخورێت. به‌رپرسانی به‌شی كوشتوكاڵی ئه‌مه‌ریكا ڕای ده‌گه‌یه‌نن، "به‌كتریای ژه‌هراوی له فرێزه‌ردا گه‌شه ناكات، بۆیه چه‌ندێك خۆراك به‌ستبێتی، مه‌ترسی نییه خواردنی. ئه‌و خۆراكانه‌ی له فریزه‌ردا پارێزراون بۆ چه‌ند مانگێك له‌وانه‌یه وشك یان تامیان كه‌مێك خراپ بووبێت، به‌ڵام هێشتا بێ مه‌ترسین له‌سه‌ر ته‌ندروستی."
چواره‌م - بۆ ئه‌وه‌ی په‌نیرك بخۆیت پشت به بۆن و شێوه‌كه‌ی ببه‌سته تا بزانی به‌سه‌رچووه یان نا نه‌ك به مێژووی به‌سه‌رچوونه‌كه‌ی، به‌ڵام ئه‌م قسه‌یه به گشتی بۆ په‌نیره‌كان ده‌كرێت، ئه‌گیان هه‌ندێك جۆری په‌نیر له‌گه‌ڵ ته‌واوبوونی مێژووه‌كه‌ی ده‌بێت نه‌خورێت.
پێنجه‌م - ئه‌گه‌ر هه‌ستت كرد بۆنی شیره‌كه‌ت تێك نه‌چووه و تۆپه‌ڵه‌ی چه‌وری نه‌كردووه، هه‌روه‌ها ڕه‌نگیشی تێك نه‌چووه، ئه‌وا ئه‌گه‌ری زۆره بتوانی تا چوار بۆ پێنج ڕۆژ بتوانی به‌كاری بهێنیت، به‌ڵام ئه‌و شیرانه‌ی چه‌وریان زۆره ده‌كرێت چه‌ند ڕۆژێك دره‌نگتریش تێك بچن.
سه‌ڕه‌ڕای ئه‌م خاڵانه ده‌بێت ئه‌وه‌ش ڕه‌چاو بكرێت كه ئه‌و بازاڕ و دووكانانه‌ی به‌رهه‌مه خۆراكییه‌كه‌یان لێ كڕدراوه ده‌بێت مه‌رجه ته‌ندروستییه‌كانیان پێڕه‌وكردبێت له هه‌ڵگرت و پاراستنیان.
وشه/ محه‌مه‌د شابان