ئه‌ندامێكى سه‌ركردایه‌تى كۆمه‌ڵى ئیسلامى ڕای ده‌گه‌یه‌نێت، تا ئێسته دیار نییه لایه‌نى براوه داوا له كۆمه‌ڵ ده‌كات بۆ به‌شداریكردن له حكوومه‌تى داهاتوو یان نا، بۆیه هه‌ر وه‌زاره‌تێك بدرێ به كۆمه‌ڵ ئاماده‌ین وه‌رى بگرین.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 12ى تشرینى دووه‌م/ نۆڤێمبه‌ر، فارووق عه‌لى ئه‌ندامى سه‌ركردایه‌تى كۆمه‌ڵى ئیسلامى كوردستان به "وشه"ى ڕاگه‌یاند، كۆمه‌ڵى ئیسلامى له باره‌ى پرسى به‌شداریكردن له حكوومه‌تى داهاتووى هه‌رێمى كوردستان له‌داهاتوو به خوێندنه‌وه بۆ دۆخه‌كه بڕیار ده‌دات.
روونى كرده‌وه، یه‌كێتى و پارتی چونكه زۆرینه‌ن، پێده‌چێت خۆیان حكوومه‌ت پێك بێنن و تا ئێسته‌یش دیار نییه داوا له كۆمه‌ڵ ده‌كرێت بۆ به‌شداریكردن یان نا، بۆیه كۆمه‌ڵ بۆ ئه‌و پرسه كۆبوونه‌وه‌ى گشتى یان كۆنفرانس ئه‌نجام ده‌دات.
له باره‌ى ئه‌گه‌رى به‌شداریكردنیان له حكوومه‌ت ئایا كۆمه‌ڵى ئیسلامى وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ وه‌رده‌گرێته‌وه كه له كابینه‌ى هه‌شته‌م به‌ركه‌وته‌ى خۆى بوو، ئه‌و سه‌ركرده‌ى كۆمه‌ڵ گوتى، هه‌ر وه‌زاره‌تێك به‌رژه‌وه‌ندى هاووڵاتییان به‌رجه‌سته بكات و خزمه‌ت به هاووڵاتییان بكات، ئه‌و ئه‌ركه له ئه‌ستۆ ده‌گرین.
كۆمه‌ڵى ئیسلامى كوردستان یه‌كێك بوو له‌و حزبانه‌ى كه له هه‌ڵبژاردنى 30ى ئه‌یلوولى ڕابردوو ژماره‌ى ده‌نگ و كورسییه‌كانى زیادى كرد.
سلێمانى/ هۆشیار عه‌لى