ئەم هۆکارە وادەکات شەو بەباشی نەخەویت

:: PM:10:05:12/11/2018 ‌

توێژینەوەیەکی نوێ دەریخستووە کە خراپی خەوتنی شەوان دەکرێت بەهۆی ئەم هەڵەیەوە بێت کە لە ڕۆژدا دەیکەیت.

زۆر کەس بە ڕێژەیەکی پێویست خەویان لێ ناکەوێت بەوەی ڕۆژانە تەنیا شەش سەعات بەسەر دەبەن لە جێگەدا و دەخەون، هۆکارەکانی خەو لێ نەکەوتن لە شەواندا جۆراوجۆرن و زۆرجار پێوەست دەکرێن بە کێشە دەروونییەکانەوە، بەڵام توێژینەوەیەکی نوێ دەیخاتە ڕوو کە دەکرێت هۆکارەکەی نەخواردنی ڕێژەیەکی پێویست لە ئاو بێت لە ڕۆژدا.

بەگوێرەی توێژینەوەکە کە لەلایەن کەسانی ئەکادیمی و پسپۆڕەوە ئەنجام درا بوو لە زانکۆی "پێن ستەیت" لە ویلایەتی پێنسلڤانیای ئەمەریکا، ئەو کەسانەی بۆ شەش سەعات خەوتوون لە شەودا بەڕێژەیەکی دیار کەمتر ئاو لە میزەکانیاندا بوو و کەمتر لە جەستەیاندا ڕێژەی پێوسیت لە ئاو هەبوو بە بەراورد بەو کەسانەی بە بەردەوامی ڕۆژانە هەشت سەعات دەخەوتن، کە ئەمەش ڕێژەیەکی پشنیارکراوە لەلایەن پزیشکانەوە.

ئاشەر ڕۆسنگەر بەڕێوبەری جێبەجێکاری توێژینەوەکە ڕای گەیاند، "ئەم توێژیەنەوەیە ئەوە دەگەیەنێت کە ئەگەر بەڕێژەیەکی پێویست خەوت لێ ناکەوێت و ڕۆژی دواتر هەست بە ماندوویەتی دەکەیت ئەوا ئاو زیاتر بخۆرەوە."

دیارترین و ئاسانترین ڕێگە بۆ ئەوەی ڕێژەیەکی پێویست و تەندروست لە ئاو بۆ جەستەت دابین بکەیت لە ڕێگەی خواردنەوەی ڕێژەیەکی زۆر لە شلەمەنییە لە ڕۆژدا و دوورکەوتنەوە یان سنووردانانە بۆ خواردنەوەکانی وەک "کافاین، چا، و کحوول" لەبەر ئەوەی دەبنەهۆی کەم کردنەوەی ڕێژەی پێویست ئاو لە جەستەدا.

وشە/ محەمەد شابان


وشە - ڕۆزی عه‌بدولره‌حمان