ئیسكۆ بە باشترین یاریزانی ئیسپانیا هەڵبژێردرا

:: AM:09:25:13/11/2018 ‌

ئیسكۆی ئەستێرەی یانەی ریال مەدرید خەڵاتی باشترین یاریزانی ساڵی 2018ی هەڵبژاردەی ئیسپانیای پێدرا.

خەڵاتەكە بە سپۆنسەری رۆژنامەی (ماركا)ی ئیسپانی دابەش كرا و بۆ ئەمساڵیش ئیسكۆ وەك باشترین یاریزانی هەڵبژاردەی وڵاتەكە دەستنیشان كرا.

ئیسكۆ ئەمساڵ بەشداریی لە 34ی یاریی هەڵبژاردەی ئیسپانیا كردبوو و تێیدا 12 گۆڵی تۆمار كردبوو و 2 گۆڵی تریشی بۆ هاوڕێكانی دروست كردبوو.

بڕیارە ئیسكۆ لەگەڵ یاریزانەكانی هاوڕێی لە هەڵبژاردەی ئیسپانیا رۆژی پێنجشەمی داهاتوو لە گەڕی پێنجەمی خولی نەتەوەكانی ئەوروپا رووبەڕووی هەڵبژاردەی كڕواتیا ببێتەوە.




وشە - ئامانج ئه‌كره‌م