له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی زۆرترین كێشه‌ی تێدایه
هه‌رچه‌نده له سنووری ئیداره‌ی راپه‌ڕین رۆژانه چه‌ندان كێشه‌ی جۆراوجۆری خێزانی روو ده‌ده‌ن، به‌ڵام تا ئێسته‌یش سه‌نته‌رێك نییه بۆ داڵده‌دانی ژنان له‌كاتی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌ر مه‌ترسییه‌ك بۆ سه‌ر ژیانیان.
له كوردستان سه‌ره‌ڕای یاسا و پلانی لابه‌لا بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی رووداوه‌كانی توندوتیژی دژی ژنان، به‌ڵام رۆژانه هه‌واڵی تایبه‌ت له‌و رووه‌وه بڵاو ده‌بێته‌وه، به‌تایبه‌ت له ناوچه‌كانی سنووری ئیداره‌ی راپه‌ڕین، به‌ڵام تا ئێسته خانه‌ی داڵده‌دانی ژنان له‌و سنووره فراوانه نییه.
سابات عومه‌ر چالاكی بواری مافه‌كانی ژن، به"وشه"ی راگه‌یاند كه نه‌بوونی شه‌ڵته‌ڕێك بۆ داڵده‌دانی ژن له ده‌ڤه‌ری راپه‌ڕین، كێشه‌ی زیاتری بۆ ژنانی خاوه‌ن كه‌یسه جیاوازه‌كان به‌دواوه‌یه. به‌گوته‌ی ئه‌و "ئه‌و كاتانه‌ی ژن و كچ به‌هۆی كێشه جیاوازه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌وه داڵده نادرێن، زیاتر تووشی گێچه‌ڵ و مامه‌ڵه‌ی نه‌گونجاو ده‌بنه‌وه".
سابات بۆ "وشه" مانه‌وه‌ی ئه‌و ژنانه‌ی كێشه‌یان هه‌یه له گرتووخانه‌كاندا به پێشێلكارییه‌كی تر به‌رانبه‌ریان ده‌زانێت، بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م كێشانه و بنه‌بڕكردن و پاراستنی كه‌سایه‌تی و مافی ژنان له ده‌ڤه‌ره‌كه, به پێویستی ده‌زانێ "لایه‌نی پێوه‌ندار گرنگی بدات به كردنه‌وه‌ی شه‌ڵته‌ڕێكی تایبه‌ت به ژنان بۆ پاراستنی مافه‌كانیان و سه‌لامه‌تی ژیانیان له‌كاتی كێشه‌دا".
به‌پێی ئاماره‌كان, ساڵ به ساڵ توندوتیژییه خێزانییه‌كان له هه‌رێمی كوردستان به‌گشتی و له ده‌ڤه‌ری راپه‌ڕین به‌تایبه‌تی روو له زیادبوونن, به‌گوێره‌ی ئامارێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی دژی ژنانی راپه‌ڕین, حاڵه‌ته‌كانی توندوتیژی له ساڵی 2017 به‌راورد به ساڵی 2016 زیادی كردووه, به جۆرێك خۆكوشتن و خۆسووتاندن له چوار حاڵه‌ته‌وه بووه به 11 حاڵه‌ت و له ساڵی 2017دا سێ رووداوی كوشتنیش تۆمار كراون.
هه‌ر به‌پێی ئاماره‌كه، له ساڵی 2016دا 260 سكاڵا تۆمار كراون له‌لایه‌ن ژنانه‌وه, له كاتێكدا له ساڵی 2017 رێژه‌ی سكاڵاكان بۆ 486 سكاڵا به‌رز بوونه‌ته‌وه. هاوكات ته‌نیا له ماوه‌ی 10 مانگی ئه‌مساڵ 2018دا 415 حاڵه‌تی توندوتیژی خێزانی له هه‌مان سنوور تۆمار كراون.
رۆژه حوسێن توێژه‌ری ده‌روونی به"وشه"ی راگه‌یاند، "بوونی سه‌نته‌رێكی گشتگیر له بواری مافه‌كانی ژن بۆ پاراستن و داڵده‌دانی ژنان، به گرنگترین كار داده‌نرێت بۆ ژنانی راپه‌ڕین, تا بتوانن له‌و رێیه‌وه گوزارشت له ماف و ئازادی و چاره‌سه‌ری كێشه‌كانیان بكه‌ن, یان ئه‌گه‌ر هه‌ڕه‌شه‌یان له‌سه‌ر بوو داڵده بدرێن".
رۆژه ئاماژه به‌وه ده‌كات كه سه‌نته‌ری تایبه‌ت به ژنان "به‌تایبه‌ت بۆ ئه‌و ناوچانه پێویست و گرنگه كه كولتووره كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان تێیاندا زۆر زاڵه". هاوكات گرنگیدان به‌و بواره به‌لای توێژه‌ره‌كه‌وه ره‌نگه چاره‌سه‌ری زۆر كێشه‌ی لێ بكه‌وێته‌وه و ژن بگه‌ڕێنه‌وه ناو خێزانه‌كانیان یان به یاسا مافه‌كانیان ده‌سته‌به‌ر بكرێ.
لای خۆیه‌وه رێبوار ئه‌سعه‌د گوته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی توندوتیژی دژی ژنان له راپه‌ڕین به"وشه"ی گوت، "ئه‌گه‌رچی له راپه‌ڕین كێشه خێزانییه‌كان زۆرن و له ناویشیاندا توندوتیژی دژ به ژنان رۆژ به رۆژ له زیادبووندایه, به‌ڵام به‌داخه‌وه تا ئێسته شه‌ڵته‌ڕێك بۆ پاراستن و داڵده‌دانی ئه‌و ژنانه نییه كه مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانیان دروست ده‌بێت".
ئه‌سعه‌د له‌بری شوێنگره‌وه‌ی شه‌ڵته‌ڕ، ئه‌وه ده‌خاته روو كه "ناچارین ئه‌و ژنانه له گرتووخانه‌ی راپه‌ڕین رابگرین به هاوئاهه‌نگی پۆلیسی راپه‌ڕین, ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه كه گرتووخانه‌كان بۆ كه‌سانی تۆمه‌تبارن، به‌ڵام ئه‌م ژنانه كه‌یسه‌كه‌یان جیاوازه و كاتێك ژیانیان ده‌كه‌وێته مه‌ترسییه‌وه و ده‌كه‌ونه ژینگه‌یه‌كی ناهه‌مواری ده‌ره‌وه‌ی ماڵه‌كانیان, پێویستیان به شوێنێكه كه ده‌روونیان تێیدا ئارام بێته‌وه".
گوته‌بێژه‌كه له‌باره‌ی هه‌وڵه‌كانیان بۆ كردنه‌وه‌ی شه‌ڵته‌ڕ، روونی كرده‌وه كه "بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ئێمه له‌گه‌ڵ لایه‌نی پێوه‌ندیدار قسه‌مان كردووه, به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی بڕه پاره‌یه‌كی زۆر پێویسته و باڵه‌خانه‌ی تایبه‌ت به‌خۆی و پۆلیسی ژن و توێژه‌ری ده‌روونی ده‌وێت, له‌م دۆخه‌ی ئێسته‌ی كوردستاندا گونجاو نییه، بۆیه تا ئێسته نه‌مانتوانیوه سه‌نته‌رێك بۆ داڵده‌دانی ژنان بكه‌ینه‌وه".
وشه/ راپه‌ڕین- شادان به‌كر