له‌شى مرۆڤ له 600 ماسولكه پێكدێت یه‌كێك له به‌هێزترین ماسولكه‌كانى له‌ش ده‌كه‌وێته ناو ده‌مه‌وه و كه پێى ده‌وتریت زمان، زمان یارمه‌تى جوین و جوڵاندنى خۆراك ده‌دات له ناو ده‌مدا ته‌نانه‌ت یارمه‌تى قسه‌كردن ده‌دات، بۆیه پێویسته چاودێرى بكرێت پارێزگارى له ره‌نگه سرووشتیه‌كه‌ى بكرێت كه ره‌نگى په‌مه‌ییه.
كاتێك چینێكى ره‌نگ سپى له‌سه‌ر زمان ده‌رده‌كه‌وێت ئه‌مه واده‌كات هه‌ستى تامكردن بگۆردرێت و بێته هۆى بۆنى ناخۆشى ده‌م.
ئه‌گه‌ر زمانت ره‌نگى سپى بوو ئه‌وه بۆ یه‌كێك له‌م هۆكارانه ده‌گه‌رێته‌وه:
كۆبوونه‌وه‌ى خانه‌ى مردو له‌سه‌ر زمان.
وشكبوونه‌وه‌ى له‌ش.
پاشماوه‌ى خۆراك.
وشكبوونه‌وه‌ى ناو ده‌م.
تا.
جگه‌ره‌كێشان.
خواردنه‌وه‌ى كحول و به‌كتریا.
یه‌كێكى تر له‌و هۆكارانه‌ى كه رێگه له خاوێى ناوده‌م ده‌گرن خواردنى خۆراكى زۆر ترشه یان پر له شه‌كرن، یان هه‌ندێك نه‌خۆى هه‌ن كه ده‌بنه هۆى گۆرینى ره‌نگى زمان وه‌كو نه‌خۆشى جگه‌ر.
چۆن سپیبوونه‌وه‌ى زمانت چاره‌سه‌ر ده‌كه‌یت؟
زۆركات سپیبونه‌وه‌ى زمان بێ ئازاره و دوایى چه‌ند رۆژێك هه‌ست به گۆرینى ره‌نگى زمانت ده‌كه‌یت ده‌توانیت له‌رێگه‌ى ئه‌م چاره‌سه‌ره سروشتیانه‌وه سپیبوونه‌وه‌ى زمانت چاره‌سه‌ر بكه‌یت.
1: خوێ، یه‌كێكه له ئاسانترین ئه‌و چاره‌سه‌رانه‌ى كه بۆ زمان به‌كارده‌هێنرێت، یارمه‌تى لابردنى پاشماوه‌ى خۆراك و خانه‌ى مردو ده‌دات. هه‌روه‌ها تایبه‌تمه‌ندى پاكه‌ره‌وه‌ى هه‌یه ده‌توانێت به‌كتریا له‌ناو ببات بۆ به‌كارهێنانى، ته‌نیا كه‌مێك خوێ له‌سه‌ر زمانت بلاوبكه‌ره‌وه و به فڵچه‌ى ددان زمانت بسره‌وه بۆ ماوه‌ى یه‌ك خوله‌ك دواتر به‌ئاوى گه‌رم بیش‌و رۆژى دووجار ئه‌م كرداره دووباره بكه‌ره‌وه.
2: غه‌رغه‌ره‌كردن به‌زه‌یت، هه‌موو به‌یانیه‌ك پێش ددان شووشتن به كه‌وچكێك زه‌یتى گوێز هین یان زه‌یتى زه‌یتون غه‌رغه‌ره بكه بۆ ماوه‌ى 15 خوله‌ك له ده‌مدا بیهێڵه‌وه به‌م شێوه هه‌رچى به‌كتریایى ناو ده‌م هه‌یه له‌ناوى ده‌بات و زمان پاكده‌كاته‌وه.
3: ئالۆڤێرا، به‌كارهێنانى كه‌وچكێك جێڵى ئالۆڤێرا بۆ شۆردنى ناو ده‌م و پاشان كردنه‌ده‌ره‌وه‌ى واده‌كات زمان پاكبكاته‌وه و تایبه‌تمه‌ندى دژه هه‌وكردنى هه‌یه.
4: سۆده، تێكه‌ڵ كردنى كه‌وچكێكى چا سۆده له‌گه‌ڵ ئاوى لیمۆ واده‌كات ناوپۆشى ده‌م پاك بكاته‌وه و رێگه له سپیبوونه‌وه‌ى زمان و كۆبونه‌وه‌ى به‌كتریا ده‌گرێت.