لیۆنێل میسی ئەستێرەی ئەرجەنتینی و یانەی بەرشەلۆنە خەڵاتی باشترین یاریزانی ساڵی 2018ی خولی ئیسپانیای پێدرا.
ئەمڕۆ سێشەم لە بارەگای رۆژنامەی (ماركا)ی ئیسپانی ئاهەنگێكی بچكۆلانە ئەنجامدرا بۆ دیاریكردنی باشترین یاریزانی ئەمساڵی خولی ئیسپانیا و تێیدا خەڵاتەكە لەلایەن ئەلفرێدۆ دی ستیڤانۆ درا بە لیۆنێل میسی ئەستێرەی یەكەم و كاپتنی یانەی بەرشەلۆنە.
میسی لەماوەی ئەمساڵی خولی ئیسپانیادا ئاستێكی ناوازە و نموونەیی پێشكەش كردبوو و لەگەڵ یانەی بەرشەلۆنەش ناسناوەكانی خول و جامی شای ئیسپانیای بردبووەوە.
میسی لە ماوەی ئەمساڵدا لەگەڵ یانەی بەرشەلۆنە و هەڵبژاردەی ئەرجەنتین لەسەرجەم پاڵەوانیەتییەكاندا توانیویەتی 44 گۆڵ تۆمار بكات، ئێستاش لە ریزبەندی یەكەمی گۆڵكارانی خولی ئیسپانیا بۆ وەرزی 2018-2019 دێت بە تۆماركردنی 9 گۆڵ هاوشانی هاوڕێیەكەی لویس سوارێزی هێرشبەری ئۆرگوایی.