میسی خەڵاتی (پیچیچی)شی بردەوە

:: AM:10:15:13/11/2018 ‌

لیۆنێل میسی جگە لەوەی خەڵاتی باشترین یاریزانی 2018ی خولی ئیسپانیای پێدرا، لەلایەن رۆژنامەی (ماركا)ی ئیسپانییەوە خەڵاتی (پیچیچی)یشی پێدرا وەك گۆڵكاری خولەكە.

میسی لە وەرزی رابردووی خولی ئیسپانیا 2017-2018 لەگەڵ یانەی بەرشەلۆنە توانیبووی 34 گۆڵ تۆمار بكات، هەروەها 12 گۆڵیشی بۆ هاوڕێكانی دروست كردبوو ئەمە لە كۆی بەشداریكردنی لە 36 یارییدا و جگە لەوەش لەگەڵ یانەكەی ناسناوی خولەكەشی بردبووەوە.

رۆژنامەی (ماركا) كە ساڵانە خەڵاتی باشترینەكانی خولی ئیسپانیا دابەش دەكات، ئەمڕۆ سێشەم هەروەها خەڵاتی باشترین یاریزانی خولەكەشی لە وەرزی رابردوودا بەخشیبوو بە میسی.

میسی ئەمە پێنجەمجارە خەڵاتی گۆڵكاری خولی ئیسپانیا بەدەستدێنێ.



وشە - ئامانج ئه‌كره‌م