حزبێكی تر له‌ كوردستان ئۆپۆزسیۆنبوونی خۆی ڕاگه‌یاند

كۆمیتەی ناوەندی حزبی شیوعی كوردستان ئۆپۆزسیۆنبوونی خۆی بۆ چوار ساڵی داهاتووی خۆی لە پەرلەمانی كوردستان ڕاگەیاند.

ئەمڕۆ سێشەم 13ـی تشرینی دووەم، كۆمیتەی ناوەندی حزبی شیوعی كوردستان لە ڕاگەیەنراوێكیدا هاتووە، بۆ چوار ساڵی داهاتوو رۆڵی ئۆپۆزسیۆن دەبینین و چەندان بڕیاریش وەرگیرا لە چوارچێوەی خۆئامادەكردن بۆ رۆڵبینینی كاریگەر وەك هێزێكی ئۆپۆزسیۆنی چەپی دیموكرات .

كۆمیتەی ناوەندی حزبی شیوعی كوردستان ئاشكرای كردووە، حزبی شیوعی كوردستان لەم هەڵبژاردنەدا یەك كورسیی بەدەست هێناوە. هەڵبەتە ئەم دەرئەنجامەش بە بەراوردكردن لەگەڵ تێكۆشانی شیوعییەكان و قوربانیدانیان، ئێجگار كەمە. 

ئاماژە دراوە، لێرەدا سەرەڕای هۆكاری بابەتی پێوەست بە توانا و یەكسانی فرسەتەكان لە ناو كۆمەڵدا، ئەو بابەتانەی پێوەندی بە بەڕێوەبردنی پرۆسەی هەڵبژاردنەوە هەیە كە تێكڕای ئەم حاڵەتانە ڕێگرە لە بەردەم كاراكردنی وزە و توانای حزبمان، هۆكاری سەرەكی كەمی دەنگەكانمان بۆ كەمەكوڕی خودی كار و چالاكی حزبیمان و ئەدای سەركردایەتی و پێوەندیی رۆژانەی بە جەماوەر دەگەڕێتەوە.

لە كۆتاییدا ئاشكرا كراوە، بۆیە یەكەمین كار كە وەك ئەركێك رووبەڕووی حزب دەبێتەوە، كاراكردنی چالاكی حزبی و سەرجەم ئۆرگانەكانی حزبە و چارەسەركردنی كەموكورییەكانی ژیانی حزبیمانە، گەیاندنی ڕوون و ڕاستەوخۆی گوتاری سیاسیی حزبە و لەوبارەیەشەوە بڕیاری پێویست وەرگیرا . 



وشە - رامیار جەواد


AM:10:17:13/11/2018




ئه‌م بابه‌ته 1321 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



زۆرترین خوێنراو‌
بابەتی پێوه‌ندار ‌