گواردیۆلا بە باشترین راهێنەری جیهان هەڵبژێردرا

:: AM:10:42:13/11/2018 ‌

پێپ گواردیۆلای راهێنەری ئیسپانی و یانەی مانچستەر سیتی ئینگلیزی بە باشترین راهێنەری 2018ی جیهان هەڵبژدراوە.

رێكخراوی (NWFAwards)ی جیهانی خەڵاتی باشترین راهێنەری 2018ی جیهانی بەخشی بە گواردیۆلا دوای ئەوەی پارساڵ ناسناوی خولی نایابی ئینگلیزی لەگەڵ یانەی مانچستەر سیتی بردبووەوە.

گواردیۆلا لە ساڵی 2018 لەگەڵ یانەی مانچستەر سیتی توانیبووی ناسناوەكانی خولی نایابی ئینگلیزی، جامی یەكەتیی یانەكانی ئینگلتەڕا و جامی قەڵغانی ئینگلیزی بەدەستبێنێ.

گواردیۆلا لەگەڵ یانەی مانچستەر سیتی وەرزی رابردوو توانیبووی ژمارەیەكی پێوانەیی نوێ لە خولی نایابی ئینگلیزی تۆمار بكات و بۆ یەكەمجار ژمارەی خاڵەكانی لە ماوەی وەرزێكدا بكات بە 100 خاڵ.

هەروەها یانەی مانچستەر سیتی بەسەرپەرشتی گواردیۆلا بۆ یەكەمجار توانیبووی لە ماوەی وەرزێكدا زۆرترین سەركەوتن لە خولی نایابی ئینگلیزی تۆمار بكات، هەروەها خاوەن باشترین هێڵی هێرشبەر بوو لە مێژووی خولەكەدا.




وشە - ئامانج ئه‌كره‌م