كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ى شه‌كره ره‌نگه به‌هه‌مانشێوه‌ى دابه‌زینى كێش كارێكى ئاسان بێت بتوانرێت شه‌كرى خوێنت كۆنترۆڵ بكه‌یته‌وه، ته‌نیا به‌به‌كارهێنانى ئه‌و میوانه‌ى كه پێویستن.
شه‌كرى سرووشتى به‌شێوه‌یه‌كى ئاسانتر تێكده‌شكێنرێت له‌چاو شه‌كرى ده‌ستكرد، بۆیه خواردنى میوه باشه، چونكه سه‌رچاوه‌یه‌كى مه‌زنى شه‌كرى سروشتیه واده‌كات ده‌ردانى ئه‌نسۆلین به‌شێوه‌یه‌كى سروشتى بێت.
یه‌كه‌م: سێ‌و، خواردنى یه‌ك سێ‌و له رۆژێكدا له نه‌خۆشى ده‌تپارێزێت، سێ‌و یه‌كێكه له میوه به‌سووده‌كان ته‌نیا 77 كالۆرى و 21 گرام كاربۆهیدراتى تێدایه، برێكى زۆر ریشاڵ و سه‌رچاوه‌یه‌كى باشى ڤیتامین سى، به‌شى ده‌ره‌وه‌ى سێ‌و به خۆراكترین به‌شن له میوهكهدا بۆیه پێویسته به توێكڵه بخورێت و برێكى زۆر دژه ئۆكسید به‌له‌ش ده‌دات.
دووه‌م: ئا‌ڤۆگادۆ، یه‌كێكه له‌و میوانه‌ى كه چه‌ورى دروستى تێدایه ده‌بێت رۆژانه به‌كاربهێنرێت، ئه‌م میوه‌یه ته‌ندروستى دڵ باشتر ده‌كات، برێكى زۆر كه‌م كاربۆهیدراتى تێدایه و یارمه‌تى باشتركردنى هه‌ستیارى ئهنسۆلیسن ده‌دات، ده‌توانرێت له زه‌ڵاته و ژه‌مه‌كانى به‌یانیاندا بخورێت.
سێیه‌م: گێلاس، به‌هه‌مانشێوه‌ى توترك ئانتهۆسانینس تێدایه كه خانه‌ى به‌رهه‌م هێنانى ئه‌نسۆلین به‌رێژه‌ى %50 كه‌م ده‌كاته‌وه چاره‌سه‌رى نه‌خۆى شه‌كره ده‌كات به‌هۆى گرنگى گێلاسه‌وه پێویسته بكرێت به‌یه‌كێكى له میوه سه‌ره‌كییه‌كان بۆ چاره‌سه‌ر كردنى نه‌خۆشى شه‌كره.
چواره‌م: سندى، سندى سه‌رچاوه‌یه‌كى باشى كرۆمن، ئه‌م كانزایه به‌پێێ توێژینه‌وه‌كان ئاستى شه‌كرى خوێن كه‌م ده‌كاته‌وه له له‌شدا، ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ ژه‌مه‌كاندا بخورێت یارمه‌تى دابه‌زینى شه‌كرى خوێن ده‌دات و برێكى زۆر كه‌م كاربۆهیدراتى تێدایه.
پێنجه‌م: كێوى، كێوى برێكى زۆر ریشاڵى تێدایه‌كه ئاسانه بۆ هه‌رسكردن و به‌شێوه‌یه‌كى ئاسان ده‌گۆردرێت بۆ وزه نه‌ك چه‌وى و شه‌كر، ئه‌و شهكرانهى كه‌له كێویدا هه‌یه ئاسانن بۆ تێكشكاندن كاتێك له‌گه‌ڵ ژه‌مه‌كان ده‌خورێن یارمه‌تى له‌ش ده‌دات كه ئه‌نسۆلینه‌كه وه‌ربگرێت بۆ ئه‌وه‌ى شه‌كرى خوێنت به‌ئاسایى بمێنێته‌وه.