یانەی میلان داوای بەنزیمای كردووە

:: AM:11:10:13/11/2018 ‌

یانەی میلانی ئیتاڵی دەستەوارەیەكی پێشكەش بە یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی كردووە بۆ گرێبەستكردن لەگەڵ هێرشبەری فڕەنسی كەریم بەنزیما.

ماڵپەڕی (دۆن باڵۆن)ی ئیسپانی ئاشكرای كرد: یانەی میلان بەفەرمی دەستەوارەیەكی پێشكەش بە یانەی ریال مەدرید كردووە بۆ گرێبەستكردن لەگەڵ بەنزیما لە ساڵی داهاتوودا.

رۆژنامەكە بەهای دەستەوارەكەشی ئاشكرا كرد كە 65 ملیۆن یۆرۆیە.

بەرپرسانی یانەی میلان لە دەستەوارەكەدا هەوڵی رازیكردنی بەنزیمایان داوە بەوەی بەڵێنیان پێداوە بیكەن بە خاوەن زۆرترین مووچە لە ریزی یانەكەیاندا.

بەگوێرەی سەرچاوەكە بەنزیما نیازی هەیە دەستەوارەكە رەت بكاتەوە و تا كۆتایی ماوەی گرێبەستەكەی (2021) هەر لە ریزی یانەی شاهانە بمێنێتەوە.

لای خۆشییەوە بەرپرسانی یانەی ریال مەدرید پێیان باشە گۆڕینەوەی هێرشبەرەكانیان لەگەڵ یانەی ئینتەر میلان بكەن و لە وەرزی داهاتوودا بەنزیما پێشكەش بكەن و لەبەرامبەریشدا ماورۆ ئیكاردی ئەرجەنتینی وەربگرن.




وشە - ئامانج ئه‌كره‌م