تایگەری ساختە لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان بڵاو دەبێتەوە

:: AM:11:12:13/11/2018 ‌
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی لە ڕێی نووسراوێكی فەرمی، ئاگەداری تەندروستی شارەكان دەكاتەوە كە جۆرە تایگەرێكی ساختە لە بازاڕەكانی كوردستان بڵاو بووەتەوە.

ئەمڕۆ سێشەم 13ـی تشرینی دووەم، وەزارەتی تەندروستی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە ڕێی نووسراوێكی فەرمی بۆ تەندروستی هەولێر و سلێمانی و دهۆك و شارەكان هاتووە، ئاگەداری سەرجەم فرۆشیاران و هاووڵاتییان كراوەتەوە كە جۆرێك لە تایگەری ساختە لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان بڵاو بووەتەوە.

ئاشكرا كراوە، ئەو جۆرەیان جیاوازە لەو جۆرە تایگەرەی كۆمپانیاكەی لەلایەن وەزارەتی تەندروستی عێراق و هەرێمی كوردستان مۆڵەتی پێ دراوە، بۆیە ئەو جۆرە تایگەرەی ئێستە دوور لە ڕێنوێنییەكان بڵاو كراوەتەوە.

ئاماژە دراوە، سەرچاوەی دروستكردنەكەی (دوبەی و ئیمارات و عەرەبی موتەحیدە)یە، ئاگەداری تیمەكانی چاودێری تەندروستی و دەروازە سنوورییەكانیش كراوەتەوە كاری پێویست بۆ ئەو مەبەستە ئەنجام بدەن.

هاوكات لە ئاگەدارییەكی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی ڕاپەڕین ئاشكرای كردووە، لەكاتی بینینی ئەو جۆرە تایگەرە لە بازاڕەكاندا، دەستی بەسەردا بگیرێت و لایەنە پێوەندیدارەكانی لێ ئاگەدار بكەنەوە.

ئەو ئاگەدارییەی تەندروستی لە كاتێكدایە لە ساڵی ڕابردووش جۆرە خواردنەوەیەكی بەهێزكەر قەدەغە كرا.







وشە - رامیار جەواد