بەرپرسێكی پارتی لە هەولێر دەستی لەكار كێشایەوە

:: AM:11:22:13/11/2018 ‌
بەرپرسی ناوچەی پێشەوای پارتی دیموكراتی كوردستان دەست لە كاركێشانەوەی خۆی ڕادەگەیەنێت و كەسێكی تر لە شوێنی دادەنرێت.

ئەمڕۆ سێشەم 13ـی تشرینی دووەم، زانا مەلا خالید ئەندامی دەرچووی خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان لە لاپەڕی تایبەتی خۆی بڵاوی كردووەتەوە، ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی كارگێڕانی لق و ستافی ناوچە و هەیكەلی ڕێكخراوەكان و هەڤاڵانی ئیداری لە بەڕێوەبەری گشتی و بەڕێوەبەر و بەرپرسانی یەكە ئیدارییەكان، رێوڕەسمی دەست لەكارهەڵگرتنم و سپاردنی بەرپرسیاریەتی ناوچە جووتیار عەلی  و دەست بەكاربوونی وەك بەرپرسی ناوچەی پێشەوا بەڕێوە چوو.

دەست لەكاركێشانەوەی ئەو بەرپرسەی ناوچەی پێشەوای پارتی، لە كاتێكدایە دەرچووە و سوێندی یاسایی خواردووە لە پەرلەمان و بووە ئەندام، ئەوەیش بەمەبەستی زیاتر خزمەتكردن و ڕێكخستنی كارەكانیەتی لە پەرلەمان.

هەفتەی ڕابردوو بە دیاریكراوی ڕۆژی شەشی تشرینی دووەم ئەندامانی پەرلەمانی كوردستان سوێندنی یاساییان خوارد و دەستیان بە كارەكانیان كرد.

هەڵبژاردنەكانی 30ـی ئەیلوول دەرئەنجامەكەی زیادبوونی كورسییەكانی پارتی دیموكراتی كوردستان بوو بۆ 45 كورسی و یەكێتی 21 كورسی و حزبە ئۆپۆزسیۆنەكان كورسییەكانیان كەمی كرد.



وشە - رامیار جەواد