دروستبوونى ئازارى به‌شى دواوه‌ى پشت په‌یوه‌ندى به‌ته‌مه‌نه‌وه نیه، هه‌روه‌ها ئه‌م ئازاره به‌شێوه‌یه‌كى گشتى كۆتا سێ بربره‌ى به‌شى دواوه‌ى پشت ده‌گرێته‌وه به‌پێى توێژینه‌وه‌ى پزیشكى دروستبوونى ئه‌م ئازاره بۆ ماسولكه‌كان ده‌گه‌رێته‌وه یان بربره یان ئه‌ندامه‌كانى به‌شى ناوه‌وه‌ى له‌ش.
ئه‌م ئازاره له كه‌سێكه‌وه بۆ كه‌سێكى تر ده‌گۆردرێت و هه‌روه‌ها به‌پێى هۆكارى دروستبوونه‌كه‌ى ئازاره‌كه‌ى ده‌گۆردرێت. لێره‌دا باس له‌و هۆكارانه ده‌كه‌ین كه ده‌بنه هۆى دروستبوونى ئه‌م ئازاره له به‌شى دواوه‌ى له‌ش. هۆكارانه‌كان ئه‌مانه‌ن.
یه‌كه‌م: فشارى ماسولكه، ئازار له به‌شى دواوه‌ى پشت زۆركات به‌هۆى فشارى ماسولكه‌كانه‌وه دروست ده‌بێت، وه‌ك وه‌ستان به‌شێوه‌یه‌كى ناته‌ندروست و به‌رزكردنه‌وه‌ى قورسایى یان گه‌رمنه‌كردنى له‌ش پێش وه‌رزشكردن به‌هه‌مانشێوه ده‌بێته هۆى دروستبوونى ئازارى پشت به‌هى كشانى ماسولكه‌كان و په‌ستانى زۆره‌وه.
دووه‌م: هه‌وكردنى جومگه، بێگومان جومگه‌كانى به‌شى خواره‌وه‌ى له‌ش توشى هه‌وكردن ده‌بن ئه‌گه‌ر هاتوو كێشى له‌شت زۆربوو، ته‌نیا كێشى زیاد هۆكار نیه بۆ هه‌وكردنى جومگه‌كان به‌ڵكو خۆراكى ناته‌ندروست و كه‌مى پێكهاته‌ى خۆراكى له له‌شدا ته‌نانه‌ت بۆ ماوه‌یى كار له هه‌وكردنى جومگه‌كان ده‌كات و ده‌بێته هۆى دروستبوونى ئازارى به‌شى دواوه‌ى پشت.
سێیه‌م: برینداربوونى بربره‌كان، یه‌كێك له‌و هۆكاره باوانه‌ى كه ده‌بنه هۆى دروستبوونى ئازارى پشت برینداربوونى بربره‌كانه، چونكه پێكهاته‌یه‌كى ئاڵۆزه و ئاماده‌ى توشبوون به داخوران و نیشتنه سه‌ریه‌كتر به‌تایبه‌تى له كۆتایى بربره‌كاندا یان خلیسكانى دیسكه‌كان له نێوان بربره‌كاندا به‌هه‌مانشێوه ده‌بنه هۆى دروستبونى ئه‌م ئازاره.
چواره‌م: هه‌وكردنى ریخۆڵه‌ى، ره‌نگه هه‌وكردنى ریخۆڵه‌كان به لاته‌وه ساده بیت، به‌ڵام هه‌وكردنى ریخۆڵه‌كان ئه‌گه‌ر بۆ ماوه‌یه‌كى درێژ بێت ئه‌وه ده‌بێته هۆى برینداربوونى ریخۆڵه گه‌وره و خوێنبه‌ربوون له كاتى سكچوندا، ئه‌م هه‌وكردنه‌وه ئه‌گه‌ر به‌شێوه‌یه‌كى خێرا چاره‌سه‌ر نه‌كرێت ئه‌وا له ئه‌نجامدا ده‌بێته هۆى مه‌ترسى ده‌ركه‌وتنى شێرپه‌نجه‌ى كۆڵۆن و زیان به له‌ش ده‌گه‌یه‌نێت.
پێنجه‌م: كیسى هێلكه‌دان ، له‌هه‌ندێك حاڵه‌تدا شانه‌یه‌ك له ناو منداڵداندا گه‌شه ده‌كات و پێى ده‌وترێت كیسى هێلكه‌دان له لایه‌نى پزیشكیه‌وه پێى ده‌وترێت ئێنده‌ومیتریه‌وسیس، هه‌رچه‌نده گه‌شه‌كردنى شانه به‌شێوه‌یه‌كى گشتى له‌سه‌ر هێلكه‌دان و جۆگه‌ى ڤالۆب رووده‌دات، له هه‌ندێك حاڵه‌تدا ئه‌م كیسانه له‌ناو له‌شى ئافره‌تدا دروست ده‌بێت به‌یه‌كێك له نیشانه دیاره‌كانى ئه‌م كیسانه دروستبوونى ئازارى به‌شى دواوه‌ى پشته به‌شێوه‌یه‌كى تووند.