جانێ حه‌یران خاتوونه گۆرانیبێژی باكوری كوردستان، له جه‌ژنی نه‌ورۆزدا 19یه‌مین ئه‌لبوومی خۆی به ناوی "نه‌ورۆز" بڵاو ده‌كاته‌وه كه 12 تراك له خۆ ده‌گرێت.
جانێ حه‌یران له لێدوانێكی بۆ "وشه" ڕای گه‌یاند: به‌شێكی گۆرانییه‌كان ئه‌ویندارین و به‌شه‌كه‌ی تریان گۆرانیی شۆڕشگێڕی و نه‌ته‌وه‌یین، ئه‌مه دوایین ئه‌لبوومی من ده‌بێت و له‌مه‌ودوا گرنگی به ژیانی تایبه‌تی خۆم ده‌ده‌م، چونكه ته‌مه‌نێكی زۆرم بۆ هونه‌ر و گۆرانیی كوردی به‌خشی و پێم خۆشه ئه‌و ته‌مه‌نه‌ی ماوه، وه‌ك هه‌ر كه‌سێكی ئاسایی بژیم و گرنگی به‌خۆم بده‌م، به‌ڵام هه‌رگیز به‌شێوه‌ی یه‌كجاره‌كی واز له هونه‌ر ناهێنم و له كۆنسێرت و ئاهه‌نگه‌كان به‌رده‌وام ده‌بم له گۆرانیگوتن.
زیاتر گوتی: ده‌مه‌وێ له داهاتوودا زیاتر گرنگی به كاری سینه‌مایی بده‌م و ئه‌گه‌ر ده‌رهێنه‌ری به توانا داوام لێ بكات كه به‌شداری فیلم بكه‌م، ئاماده‌م به‌شداری بكه‌م، به‌و مه‌رجه‌ی تێكسته‌كان به‌دڵی خۆم بێت.
سێ له گۆرانییه‌كانی ناو ئه‌لبوومه‌كه، له تێكست و موزیكی خۆین، هه‌روه‌ها چوار گۆرانیی تری گۆرانیی هونه‌رمه‌ندی ناودار "عایشه‌شان"م و زیندووی كردووه‌ته‌وه، ئه‌وانی تریش هه‌مووی گۆرانیی فۆلكلۆرین.
وشه/ محه‌مه‌د جه‌مال