ئه‌كته‌ر و نووسه‌ری كتێبه پاڵه‌وانه‌كانی مارڤێڵ له لۆس ئه‌نجلۆس كۆچی دوای كردووه.
به‌گوێره‌ی ڕاپۆرتێكی پزیشكی كه له ماڵپه‌ڕی "
news" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له ئه‌كته‌ری ئه‌مه‌ریكی ده‌كات و ئاماژه‌ی پێ داوه، هه‌ر به‌گوێره‌ی ڕاپۆرته‌كه كه تێیدا هاتووه ئه‌كته‌ری به‌ناوبانگی ئه‌مه‌ریكی ستان لی دوێنێ دووشه‌م له 12ی ترشرینی دووه‌م/ نۆڤێمبه‌ری ساڵی 2018 كۆچی دوای كردووه له ویلایه‌تی كالیفۆڕنیا له یه‌كێك له نه‌خۆشخانه‌كانی لۆس ئه‌نجلۆس.
وه‌ك له ڕاپۆرته پزیشكییه‌كه‌دا هاتووه ئه‌م ئه‌كته‌ر باری ته‌ندروستی پێشووتر نا ته‌واو بووه كه ئه‌مه‌یش هۆكاری سه‌ره‌كی بوو بۆ ئه‌وه‌ی له ته‌مه‌نی 95 ساڵیدا كۆچی دوای بكات.
ستان لی ناوی ته‌واوی "ستانلی ماترین لیبه‌ر"ه و له 28ی كانوونی یه‌كه‌م/ دیسه‌مبه‌ر له ساڵی 1922 له شاری نیویۆرك له ئه‌مه‌ریكا له دایك بووه، ستان لی یه‌كێكه له نووسه‌ره‌كانی كتێبه پاڵه‌وانییه‌كانی مارڤێڵ وه‌ك "سپایده‌رمان، ئێكسمان، پۆر، كاپتن ئه‌مه‌ریكا" و چه‌ندان كتێبی تری له‌م جۆره، هه‌روه‌ها ئه‌م پیاوه وه‌ك ئه‌كته‌ر له هه‌موو فیلمه‌كانی مارڤێڵدا ده‌وری بینیووه به ئه‌كته‌ری جیاواز ئه‌مه‌یش زیاتر لای خه‌ڵك به‌ناوبانگتری كردووه و لای خه‌ڵك خۆشه‌ویستری كردووه.