ده‌ریاوانه‌كان و زانا ئاژه‌ڵ ناسه‌كان له قووڵایی ده‌ریاكاندا جۆره ماسییه‌كی هه‌شت پێیان دۆزییه‌وه كه زۆر شێوه‌ی له بوونه‌وه‌ری ئاسمانی ده‌چێت و سه‌ریان سووڕماوه له شێوازی ئه‌م ماسییه سه‌یره.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
dailymail" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له نوێترین جۆر ماسی ده‌كات كه تازه دۆزراوه‌ته‌وه و ئاماژه‌ی پێ داوه، زانایان نوێترین جۆری ماسییان دۆزیوه‌ته‌وه له قووڵایی ده‌ریاكاندا كه له شێوه‌دا هه‌مان جۆره له‌گه‌ڵ بوونه‌وه‌ی ئاسمانی‌دا ئه‌م لێچواندنه‌وه‌یش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م هه‌شت پێیه خاوه‌نی جه‌سته‌یه‌كی مۆر و ناوه‌وه‌ی جه‌سته‌ی و سه‌ری هه‌مووی ڕه‌ونه‌ق ده‌داته‌وه و به‌شێوازێكی زۆر سه‌یر خۆی لوولداوه.
زانایان ناوی ئه‌م جۆره ماسییه‌یان هه‌شت پێیه‌یان ناوه "wunderpus octopus" ئه‌مه‌یش به‌هۆی شێوازی جیاوازی جه‌سته‌ی لووله‌كه‌ی و سه‌ره ڕه‌ونه‌قداره‌كه‌ی، زانایان ئه‌وه‌یشیان ڕوونكردووه‌ته‌وه كه ئه‌م جۆره هه‌شت پێیه درێژییه‌كه‌ی نزیكه‌ی پێنج مه‌تره كه ئه‌مه‌یش جیای ده‌كاته‌وه له هه‌شت پێی ئاسایی.
زانایان له هه‌موو جۆره ته‌مه‌نی ئه‌م هه‌شت پێیانه وێنه‌یان گرتووه و وێنه‌كانیان بڵاو كردووه‌ته‌وه كه بوونه‌ته مایه‌یی سه‌رسامی خه‌ڵكی و ئه‌و كه‌سانه‌ی وێنه‌كانیان بینیووه، بۆیه لێره‌دا چه‌ند وێنه‌یه‌كی ئه‌م هه‌شت پێیانه داده‌نێین: