مهڵتیڤیتامینهكان بههێزكهرێكن كه جۆراوجۆر ڤیتامینیان تێدایه له‌گه‌ڵ كانزا، هه‌روه‌ها چه‌ندان پێكهاته‌ى خۆراكى تێدایه كه تێكرایى ته‌ندروستى له‌ش باشتر ده‌كه‌ن. زۆرێك له ئێمه ته‌نیا سوود له ڤیتامینه تاكه‌كان وه‌رده‌گرین بۆ له‌شمان زیاتر ڤیتامینه‌كان له رێگه‌ى خۆراكى رۆژانه‌وه به‌له‌ش ده‌گات، به‌ڵام مهڵتیڤیتامینهكان به‌چه‌ندان شێوه‌ى ده‌ستكرد هه‌ن وه‌كو هاراوه، كه‌پسوول، شله، حه‌پ. به‌ڵام به‌كارهێنانى ئه‌م مهڵتیڤیتامینانه به‌پێى ره‌گه‌ز ده‌گۆردرێت و باشتر وایه به‌م شێوه‌یه به‌كاربهێنرێت.
پیاو چه‌ندان ڤیتامین و كانزایى پێویسته بۆ ئه‌وه‌ى ته‌ندروستى له‌شیان به‌شێوه‌یكى گشتى باشتر ببێت و به‌رده‌وام له‌شیان به به‌هێزى بمێنێته‌وه،
ئه‌مانه‌ش هه‌ندێكن له‌و ڤیتامین و كانزایانه‌ى كه بۆ ره‌گه‌زى نێر پێویستن.
یه‌كه‌م: ڤیتامین A، یارمه‌تى هێشتنه‌وه‌ى ته‌ندروستى چاو ده‌دات و كارى به‌رگرى زیاد دهكاتخانهكان به‌هێز ده‌كات.
دووه‌م: ڤیتامین C، ئه‌م ڤیتامینه خانهخویى دژه‌ئۆكسید ده‌سته‌به‌ر ده‌كات بۆ له‌ش تا به‌ره‌نگارى ره‌گه ئازاده‌كان ببێته‌وه له‌و كاته‌ى كۆلاجین به‌رهه‌م ده‌هێنێت بۆ ئه‌وه‌ى پێست به لووى بمێنێته‌وه وه هه‌روه‌ها له‌ش دهپارێ.ێـ دژى نه‌خۆشى و هه‌وكردن.
سێیه‌م: مه‌گنیسیۆم، كانزایه‌كه كه گرنگه بۆ ته‌ندروستى ره‌گه‌زى نێر كار له 300 كاردانه‌وه‌ى ئه‌نزیمى ده‌كات، رۆڵێكى گرنگ ده‌بینێت له میتابۆلیزمى له‌شدا و ته‌ندروستى مێشك باشتر ده‌كات یارمه‌تى بچوككردنه‌وه‌ى ماسولكه ده‌دات.
چواره‌م: سیلینیۆم، یه‌كێكه له بههێزكرهكانى مه‌ڵتیڤیتامین و زۆر پێویسته بۆ چالاكى تۆوه‌كان و به‌پیتى ره‌گه‌زى نێر وه مه‌ترسیه‌كانى رژێنى ده‌ره‌قى كه‌م ده‌كاته‌وه و ته‌نانه‌ت خانه‌كان هان ده‌دات كه چالاك بن.
بۆ ژنان
ژنان پێویستیان به‌م ڤیتامین و كانزایانه ده‌بێـت بۆ ئه‌وه‌ى به‌شێوه‌یه‌كى ته‌ندروست و سه‌لامه‌ت بمێننه‌وه و ئه‌ندامه‌كانیان كار‌و چالاكى رۆژنهیان ئه‌نجام بده‌ن.
یه‌كه‌م: ڤیتامین A، به‌هه‌مان شێوه‌ى ره‌گه‌زى نێر ڤیتامین A بۆ ژنان پێویسته، چونكه یارمه‌تى دره‌وشانه‌وه‌ى پێست ده‌دات و له‌ش ده‌پارێزێت دژى نه‌خۆشى و هه‌وكردنه جۆراوجۆره‌كان و هه‌روه‌ها رێگه له خه‌وزران ده‌گرێت.
دووه‌م: ڤیتامین C، ئه‌م ڤیتامینه گرنگه بۆ به‌رهه‌مهێنانى كۆلاجین كه پێوسته بۆ هێشتنه‌وه‌ى ته‌ندروستى قژ و پێست، به‌رگرى به‌هێز ده‌كات و خانه‌كان له زیان ده‌پارێزێت.
سێیه‌م: كالیسیۆم، ژنان زیاتر پێویستیان به كالیسیۆم ده‌بێت له له‌شیاندا، چونكه پێسكى ژنان به‌رێژه‌یه‌كى زیاتر تووشى كه‌مپته‌وى و پووكانه‌وه ده‌بن به‌تایبه‌تى له‌دواى نه‌مانى سوورى مانگانه.
چواره‌م: فۆلاته، ئه‌م ڤیتامینه پێویسته بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ى DNA تا گه‌شه‌سه‌ندنى ناوه‌وه‌ى له‌شت پارێزراو بێت.
ئه‌مانه ته‌نیا چه‌ندان نمونه‌ى ڤیتامین و كانزابوون كه پێویستن بۆ هه‌ردو ره‌گه‌ز وه زیاتر وه‌كو بههێزكهرێك به‌كارده‌هێنرێت، كاتێك ئه‌م ڤیتامین و كانزایانه له له‌شدا كه‌م بوونه‌وه یان له خۆاكى رۆژانه‌دا نه‌بوو ئه‌وا له‌ش تووشى چه‌ندان گرفتى جۆراوجۆر ده‌بێته‌وه.