كۆمپانیای سامسۆنگ له نوێترین به‌رهه‌میدا ته‌له‌ڤزیۆنێكی دروست ده‌كات كه به مێشك كۆنتڕۆڵ ده‌كرێت و پێویستی به كۆنترۆڵی ئه‌لیكترۆنی نه‌بێت كه ئه‌مه‌یش هه‌نگاوێكی گه‌وره‌ی بۆ به‌ره‌وپێش چوونی دنیای ته‌له‌ڤزیۆن.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
dailymail" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له نوێترین به‌رهه‌م ده‌كات كه كۆمپانیای سامسۆنگ دروستی ده‌كات و ئاماژه‌ی پێ داوه، ئه‌مرۆ 13ی تشرینی دووه‌م/ نۆڤێمبه‌ر، كۆمپانیای سامسۆنگ نوێترین به‌رهه‌می خۆی ئاشكرا كرد و گوتی، "ئێمه كار ده‌كه‌ین بۆ داهاتوو، هه‌روه‌ها به‌نیازین له داهاتوویه‌كی نزیك یه‌كێك له پێشكه‌وتووترین جۆری ته‌له‌ڤزیۆن دروست بكه‌ین كه بتواندرێت له ڕێگه‌ی مێشكه‌وه كۆنترۆڵ بكرێت و پێویستی به كۆنترۆڵی ئه‌لیكترۆنی نه‌بێت"
كۆمپانیاكه ئه‌وه‌یشی روونكردووه‌ته‌وه كه ئه‌م ته‌له‌ڤزیۆنه ئێسته به‌شێوازی نموونه‌ی سه‌ره‌تایی تاقیده‌كرێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بزاندرێت تا چه‌ند ئه‌م به‌رهه‌مه سه‌ركه‌وتوو ده‌بێت، جگه له‌وه‌یش تا ئێسته هیچ دیزاینێك بۆ ئه‌م ته‌له‌ڤزیۆنه دانه‌نراوه و ئه‌دازیارانی ئه‌لیكترۆنیش هیچ شتێكیان نه‌دركانووه له‌سه‌ری.
سامسۆنگ كۆمپانیایه‌كی نێوده‌وڵه‌تی كۆریای باشووره كه تایبه‌ته به دروستكردنی به‌رهه‌مه ئه‌لیكترۆنییه‌كان، له ساڵی 1938 دامه‌زراوه و ئێسته یه‌كێكه له كۆمپانیا به‌هێزه‌كانی دنیا بۆ دروستكردنی ئامێری ئه‌لیكترۆنی و خاوه‌نی باشترین مۆبایله له دنیادا و رۆژانه به ملیۆنان به‌رهه‌می ئه‌و كۆمپانیایه ده‌فرۆشرێن.