ده‌سته‌ى گه‌شتوگوزارى هه‌رێمى كوردستان ڕاى گه‌یاند، بڕیاره له مانگى ئادارى ساڵى داهاتوو دوو پێشه‌نگاى گه‌شتیارى بكرێته‌وه.
به‌پێى ڕاگه‌یه‌نراوێكى ده‌سته‌ى گه‌شتوگوزارى هه‌رێمى كوردستان، ئه‌مڕۆ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی فراوان له نێوان ده‌سته‌ی گشتی گه‌شتوگوزار و هه‌ردوو ستافی ئاماده‌كاری پێشانگای گه‌شتیاری هه‌ولێر و پێشانگای گه‌شتیاری به‌غدا و كۆمه‌ڵه‌ی میوانخانه و چێشتخانه و كۆمه‌ڵه‌ی كۆمپانیاكانی گه‌شتیار ساز كراوه.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا دووپات له‌وه كراوه‌ته‌وه كه له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باسی میكانیزمی ئاماده‌كاریه‌كان و شێوازی هاوئاهه‌نگى نێوان لایه‌نه‌كان كرا.
وه‌ك ڕوونكراوه‌ته‌وه كه پێشانگاكان له مانگی ئاداری ساڵی 2019 ساز ده‌كرێن و له پێشانگاكان ژماره‌یه‌كی زۆر كۆمپانی ناوخۆ و بیانی و هوتێل و شوێنی گه‌شتیاری به‌شدارده‌بن.
ساڵانه به‌هۆى جه‌ژنى ئادارى و نه‌ورۆز چه‌ندان چالاكى گه‌شتیارى له هه‌رێمى كوردستان به‌رێوه ده‌چێت و بۆ ئه‌م ساڵیش ئاماده‌كاریه‌كان له ئێسته‌وه ده‌ستى پێ كردووه.