میخائیل بۆگدانوڤى بریكارى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى رووسیا راى گه‌یاند ده‌بێت كورد له پرۆسه‌ى ئاشتى سووریا به‌شدار بێت، چونكه به‌شدارنه‌بوونیان مه‌یلى سه‌ربه‌خۆی لاى كوردان زیاد ده‌كات.
به‌پێى ئه‌و لێدوانانه‌ى كه ماڵپه‌ڕى
RT رووسى بڵاوى كردووه‌ته‌وه، بۆ‌گدانۆڤ بریكارى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى رووسیا و نێرده‌ى تایبه‌تى سه‌رۆكى رووسى بۆ رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و ئه‌فریقیا دووپاتى له‌سه‌ر به‌شداربوونى كورد له پرۆسه‌ى ئاشتى كردووه‌ته‌وه.
بۆ‌گدانۆڤ گوتوویه‌تى "ئه‌و پرسیاره‌ى كه هه‌میشه له‌به‌رده‌ممانه و ته‌نانه‌ت له‌به‌رده‌م خودى كورده‌كانه ئه‌وه‌یه چۆن نوێنه‌رایه‌تى به‌رژوه‌ندى كورد ده‌كرێت و كێ به‌م كاره هه‌ڵده‌ستێت، كاتێك قسه دێته سه‌ر پرۆسه‌ى سیاسى و دانانى هێڵى گشتى پرۆژه‌ى ده‌ستوور، كارێكى لۆژیكى و دروسته كه ئه‌وان به‌شداریان پێ بكرێت، چونكه دوورخستنه‌وه‌یان ده‌بێته هۆى زیادكردنى مه‌یلى سه‌ربه‌خۆیان".
له به‌شێكى تر‌ى قسه‌كانى كه له په‌راوێزى كۆنگره‌ى پالیرمۆ له ئیتاڵیا كردوویه‌تى، ئه‌م به‌رپرسه‌ى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى رووسیا ده‌ڵێ " ئه‌وه‌ى بارودۆخه‌كه‌ى ئاڵۆز كردووه، تا ئێسته هه‌ڵوێستێكى یه‌كگرتوو له‌لایه‌ن كورده‌كان نییه، بۆ نموونه هه‌ندێك له لیژنه‌ى باڵاى دانووستاندنه‌كان كه باره‌گه‌كه‌یان له ئه‌سته‌نبوڵه نوێنه‌رایه‌تى كورد ده‌كه‌ن، جیا له‌مه‌ش په‌یه‌ده و ئه‌نجوومه‌نى سوورى دیموكرات و چه‌ندانى تر هه‌یه".
له باره‌ى هاوپه‌یمانێتى نێوان هێزه‌كانى سووریاى دیموكرات و ئه‌مه‌ریكاش ده‌ڵێ" كورد هه‌ندێك ناوچه‌ى سووریایان له‌به‌ر ده‌سته، به پاڵپشتى ئه‌مه‌ریكا، عه‌ره‌به‌كان به‌مه خۆشحاڵ نیین، هه‌روه‌ها توركیاش، ئێمه‌ش له‌لایه‌ن خۆمانه‌وه له بارودۆخه‌كه ناگه‌ین".