لە شارى دهۆک پیاوێکی تەمەن 47 ساڵ بە فیشەک کۆتایی
بە ژیانی خۆی هێنا و پۆلیسیش ڕاى ده‌گه‌یه‌نێت، دەستیان بە لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە
کردووه و له ئه‌نجامه‌كه‌ى بۆ هاووڵاتییان بڵاوى ده‌كه‌نه‌وه.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگاى دهۆک لە ڕاگەیەنراوێکدا
كه وێنه‌یه‌كى ده‌ست "وشه" كه‌وتووه، تێداهاتووه، پاش نیوه‌رۆى ئه‌مڕۆ
سێشه‌م 13ى تشرینى دووه‌م هاووڵاتییه‌كى ته‌مه‌ن 47 له‌سه‌نته‌رى پارێزگاى دهۆك کۆتایی
بە ژیانی خۆی هێناوە.
بەگوێرەی ڕاگەیەنراوەکەی پۆلیسی پارێزگاى دهۆک ئەو
هاووڵاتییە بە کڵاشینکۆف فیشەکی بەخۆیەوە ناوە و بەهۆیەوە ڕاسته‌وخۆ گیانی لەدەستداوە،
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسیش پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ ڕووداوەکە کردووه‌تەوە و دەستیان بە
لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون له هۆكارى خۆكوشتنه‌كه کردووە.