له پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه كارگه‌یه‌كی زه‌یتی زه‌یتوون كراوه‌ته‌وه كه ڕۆژانه توانای هه‌یه 120 تۆن زه‌یتوون بكات به ڕۆنی زه‌یتوون و خاوه‌نه‌كه‌یشی ده‌ڵێت، ئه‌گه‌ر زه‌یتوونمان به ده‌ست بگات ڕۆژانه 36 هه‌زار لیتر ده‌كه‌ین به ڕۆنی زه‌یتوون.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 13ى تشرینى دووه‌م/ نۆڤێمبه‌ر، ڕێبین مه‌حموود به‌ڕێوه‌به‌ری و خاوه‌نی كارگه‌ی زه‌یتوونی ڕاسان له پارێزگای هه‌ڵه‌بجه به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، كارگه‌كه‌مان له ڕۆژێكدا توانای هه‌یه 120 تۆن زه‌یتوون به‌كارببات و ئه‌گه‌ر كوالێتی ئه‌و زه‌یتوونه‌ی كه دێته به‌رده‌ستمان له شه‌و و ڕۆژێكدا باش بێت ئه‌وا توانای ئه‌وه‌مان هه‌یه 36 هه‌زار لیتر زه‌یتی زه‌یتوون به‌رهه‌م بهێنین.
ڕوونیشى كرده‌وه كه به‌هۆی ئه‌وه‌ی به‌رهه‌می زه‌یتوون له كوردستان كه‌مه، ئامانجمان ئه‌وه‌بوو جووتیاران ڕووبكه‌نه چاندنی زه‌یتوون. دووپاتى له‌وه‌یش كرده‌وه ئێسته له سنووری پارێزگای هه‌ڵه‌بجه 370 دۆنم زه‌وى كراوه به زه‌یتوون پێش كردنه‌وه‌ی كارگه‌كه‌یش جووتیاران كێشه‌ی ساغكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌كانیان هه‌بوو، به‌ڵام ئێسته ئه‌و كێشه‌یان چاره‌سه‌ر بووه.
" ئه‌گه‌ر جۆری به‌رهه‌مه‌كه باش و گونجاو بێت بۆ زه‌یت، له یه‌ك تۆن زه‌یتوون 300 كیلۆ زه‌یتی لێ ده‌رده‌چێت و له به‌رانبه‌ردا 150 هه‌زار دینار له جووتیاره‌كه وه‌رده‌گیرێت، بۆیه ئه‌گه‌ر وه‌ك پێویست زه‌یتوون بگاته كارگه‌كه‌مان له ماوه‌ی مانگێكدا زیاتر له یه‌ك ملیۆن لیتر زه‌یتی زه‌یتوون به‌رهه‌م ده‌هێنین كه ئه‌وه بڕێكى گونجاوه بۆ كوردستان" خاوه‌نى كارگه‌كه واى گوت.
له هه‌رێمى كوردستان زه‌یتوون خواستى زۆرى له‌سه‌ر هه‌یه، به‌ڵام تا ئێسته بڕى پێویستى له‌لایه‌ن جووتیارانه‌وه به‌رهه‌م ناهێنرێت و به‌شێكى زۆریش له‌و زه‌یت و زه‌یتوونه‌ى له كوردستان هه‌ن له ده‌ره‌وه هاورده كراون.
سلێمانی/ هۆشیار عه‌لی