ئه‌مڕۆ وه‌زاره‌تى گه‌نجینه‌ى ئه‌مه‌ریكا رێكخراوێكى فه‌له‌ستینى به‌ناوى كه‌تائیب موجاهیدن و پێنج كه‌سى تر‌ى خسته تیرۆره‌وه، به تۆمه‌تى ئه‌وه‌ى پێنج كه‌سه‌كه پێوه‌ندیان به حزبوڵاى لبنانیه‌وه هه‌یه.
ئه‌مڕۆ هاوكات له گه‌ڵ شه‌ڕو هێرشه‌كانى نێوان ئیسرائیل و بزووتنه‌وه‌ى حه‌ماس، وه‌زاره‌تى گه‌نجینه‌ى ئه‌مه‌ریكا رێكخراوێكى فه‌له‌ستینى خسته لیستى تیرۆره‌وه.
ئه‌و رێكخراوه ناوى" كه‌تائیبى موجاهیدین"ه و له ساڵى 2006 وه دامه‌زراوه و به پێى زانیاری میدیا عه‌ره‌بییه‌كان ئه‌م رێكخراوه توندڕه‌وه له‌لایه‌ن عومه‌ر ئه‌بوشه‌ریعه دامه‌زراوه، سه‌ره‌تا ژماره‌ى چه‌كداره‌كانى ته‌نیا دوو هه‌زار كه‌س بوو، به‌ڵام ئێسته‌دا زیاتر له 36 هه‌زار چه‌كدارى هه‌یه.
جیا له‌م رێكخراوه فه‌له‌ستینیه، وه‌زاره‌تى گه‌نجینه‌ى ئه‌مه‌ریكا پێنج كه‌سى تر‌ى خسته لیستى تیرۆره‌وه به تۆمه‌تى ئه‌وه‌ى پێوه‌ندیان به حزبوڵاى لبنانیه‌وه هه‌یه.
ئه‌و بڕیارانه‌ى وه‌زاره‌تى گه‌نجینه‌ى ئه‌مه‌ریكا له كاتێكدایه، هه‌ریه‌كه له بزووتنه‌وه‌ى حه‌ماس له كه‌رتى غه‌زه و سوپاى ئیسرائیل هێرش له‌دژى یه‌كتر ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
سوپاى ئیسرائیل راى گه‌یاندووه، به سه‌دان مووشه‌ك له‌كه‌رتى غه‌زه‌زه ئاراسته‌ى ئیسرائیل كراوه و له‌به‌رانبه‌ریشدا سوپاى ئیسرائیل هێرشى بۆ سه‌ر چه‌ند پێگه‌یه‌كى حه‌ماس ئه‌نجام داوه.