هونەرمەند لاوى كورد "حەمید عوسمان"، بڕیاره به‌یانى چوارشه‌م 14ى تشرینى دووه‌م، نوێترین بەرهەمی خۆی به ناوی (سلێمانی) بۆ یادى ساڵرۆژى شارى سلێمانى بڵاو بكاته‌وه.
گۆرانیبێژ حه‌مید عوسمان ئاشكراى كردووه كه نوێترین كلیپی خۆی به ناوی (سلێمانی) له چه‌ناڵی تایبه‌تى خۆیى له یوتیوب بڵاو ده‌كاته‌وه و ئه‌م به‌رهه‌مه‌ی تایبه‌ت كردووه بۆ ساڵڕۆژی دامه‌زراندنی شاری سلێمانی، بڕیاره به‌یانى سه‌عات شه‌شى ئێواره بڵاوى بكاته‌وه.
حەمید عوسمان حەمە گەوھەر، لە ساڵی 1985 لە گەڕەکی ئیبراھیم پاشا لە سلێمانى دایکبووە و یەکێکە لە گۆرانیبێژە دیارەکانی کوردستان و ماوەیەکی زۆرە سەرقاڵی کاری هونەرییە، هاوکات بە هەردوو شێوازی کلتووری و ستایلی نوێ گۆرانی دەڵێت، له ژیانى هاوسه‌ر جیابووەته‌وه و ئێسته خه‌ریكى كارى بازگانییه، یه‌كه‌م بەر‌هه‌مى هونه‌رى به‌ناوى "ئاوێنه" تۆمار كردوو و ده‌نگدانه‌وه‌ى زۆرى له ناوه‌ندى هونه‌رى تۆمار كرد.