شاره‌دێی ته‌قته‌ق /25 كیلۆمه‌تر باشووری كۆیه/، ناوه‌ندێكی گه‌وره و فراوانه بۆ به‌خێوكردن و به‌رهه‌مهێنانی ماسی، به‌و پێیه‌ی زیاتر له 600 حه‌وزی ماسی تێدایه و به‌رهه‌می ساڵانه‌ی زیاتر له سێ هه‌زار تۆنه كه به‌شێكی بۆ ناوچه‌كانی تری كوردستان و عێراق ڕه‌وانه ده‌كرێ.
ته‌قته‌ق به‌هۆی هه‌ڵكه‌وته جیۆگرافییه‌كه‌ی كه ئاوی رووباری زێ به ته‌نیشتیدا ده‌ڕوات، بووه‌ته ناوچه‌یه‌كی گه‌شتیاری و ژینگه‌یه‌كی له‌بار بۆ به‌خێوكردنی ماسی، به‌ڵام ئه‌و هه‌وڵانه كه‌سین و پڕۆژه‌ی گه‌وره‌ی گه‌شتیاری و به‌رهه‌مهێنانی ماسیی تێدا نه‌كراوه.
لێزان عه‌لی خاوه‌نی سێ حه‌وزی ماسییه له گوندی موخه‌ڕه‌سی سنووری ته‌قته‌ق، بۆ "وشه" باس له‌وه ده‌كات، ماوه‌ی 10 ساڵه به‌خێوكردن و به‌رهه‌مهێنانی ماسی له سنووری شاره‌دێكه به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو زیادی كردووه و زۆربه‌ی دانیشتووانه‌كه‌ی سه‌رقاڵی به‌خێوكردنی ماسین.
به‌گوێره‌ی ستانداردی ته‌ندروستی، پێویسته حه‌وزی ماسی له‌سه‌ر ڕووبه‌ری یه‌ك دۆنم زه‌وی دروست بكرێ و 700 بۆ 800 گوێچكه ماسیی تێبكرێ، به‌ڵام ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌و سنووره ماسی به‌خێو ده‌كه‌ن، هه‌زار بۆ هه‌زار و 200 گوێچكه ماسی ده‌كه‌نه ناو حه‌وزه ماسییه‌كانیان، بۆیه پێویستی زیاتری به ئۆكسجین ده‌بێ.
لێزان ده‌ڵێ، "به‌پێی ستاندارد، پێویسته ساڵانه دووجار به‌رهه‌می ماسیمان هه‌بێ، واته له ماوه‌ی شه‌ش مانگدا هه‌ر ماسییه‌ك ببن به دوو كیلۆ، ئه‌مه‌ش پێوه‌ندی به ئۆكسجینی باش و خۆراكی باشه‌وه هه‌یه. به‌ڵام ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌م سنووره ماسی به‌خێو ده‌كه‌ن، ساڵانه ته‌نیا یه‌ك جار به‌رهه‌میان هه‌یه، واته ساڵێك پێویسته تا ماسیی گه‌وره ببن".
لێزان عه‌لی كه نۆ هه‌زار گوێچكه ماسیی خستووه‌ته ناو حه‌وزه ماسییه‌كانی، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه كێشه و گرفتی زۆریان هه‌یه. نموونه‌ی به‌وه هێنایه‌وه كه "په‌نجه ماسی له سنووره‌كه به‌رهه‌م نایه‌ت و له حیله‌وه بۆمان دێ، پێویستمان به كاره‌بای زۆره تا ئۆكسجین بۆ ماسییه‌كان دابین بكه‌ین، كه‌چی كاره‌با باش نییه. هیچ هاوكارییه‌ك نه‌كراوین له پێدانی گاز و پرۆتین و خۆراكی ماسی".
زێی بچووك به درێژایی 74 كیلۆمه‌تر به سنووری كۆیه‌دا تێده‌په‌ڕێ و به درێژایی 23 گوندیش به سنووری ته‌قته‌ق و شاره‌دێی سێگردكان تێده‌په‌ڕێ، دانیشتووانی ئه‌م سنووره به سوودوه‌رگرتن له ئاوه‌كه، حه‌وزی ماسی دروست ده‌كه‌ن.
سه‌روه‌ر ئه‌حمه‌د خه‌ڵكی گوندی مه‌لازیاد له سنووری ته‌قته‌ق، خاوه‌نی سێ حه‌وزی ماسییه و چوار هه‌زار گوێچكه ماسی تێخستوون، ئه‌و له‌باره‌ی سوود و قازانجی ماسی بۆ "وشه"ی روون كرده‌وه، "قازانجی ماسی پێوه‌سته به به‌رزی و نزمی نرخی ماسییه‌وه، ئه‌وكاتانه‌ی نرخی ماسی له سه‌رووی چوار هه‌زار دیناره، به‌خێوكه‌رانی ماسی قازانج ده‌كه‌ن، به‌ڵام كه نرخه‌كه هاته خوار سێ هه‌زار دینار، قازانجی دیاری نابێ".
به‌گوته‌ی سه‌روه‌ر، ئه‌گه‌ر له به‌خێوكردنی ماسی قازانج نه‌كه‌یت، زیانیش ناكه‌یت، چونكه لایه‌نی كه‌م ئه‌و خه‌رجییانه‌ت ده‌ست ده‌كه‌وێته‌وه كه كردووتن، له به‌رانبه‌ردا زۆرجار له كشتوكاڵ و چاندنی به‌روبووم، جووتیار زیانی زۆری پێ گه‌یشتووه، ئه‌مه‌ش هۆی سه‌ره‌كییه بۆ ئه‌وه‌ی زۆرینه‌ی خه‌ڵكی ناوچه‌كه سه‌رقاڵی به‌خێوكردنی ماسی بن.
ته‌واوی ئه‌و ماسییانه‌ی له سنووری ته‌قته‌ق به‌رهه‌م ده‌هێنرێن، جۆری "كارب"ن، ئه‌مه‌ش پێوه‌سته به داخوازی و داواكاری هاووڵاتییان. ئێسته‌یش له‌لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه گرنگی زیاتر به خواردنی ماسی ده‌درێ، دوای ئه‌وه‌ی توێژینه‌وه زانستییه‌كان سووده زۆره‌كانی ماسییان ڕوون كردووه‌ته‌وه.
ئه‌سوه‌د عومه‌ر له سنووری ته‌قته‌ق چوار حه‌وزی ماسی هه‌یه و له‌باره‌ی به‌خێوكردنی ماسییه‌وه ده‌ڵێ، ساڵانه له مانگی ئادار و نیسان سه‌رقاڵی پاككردنه‌وه‌ی حه‌وزه ماسییه‌كان ده‌بین، دواتر گوێچكه ماسی و عوقده ماسی /له په‌نجه ماسی بچووكتره/ ده‌كه‌ینه حه‌وزه‌كان.
ئه‌سوه‌د بۆ "وشه" گوتی، ئه‌مساڵ شه‌ش هه‌زار عوقده ماسیم له حه‌وزێك كرد و دوو تۆن و نیو خۆراكی تایبه‌تم پێ دان تا گه‌وره‌بوون و بوون به گوێچكه ماسی، ئه‌وكاته دابه‌شی سه‌ر حه‌وزه ماسییه‌كانی ترم كردن.
روونی كرده‌وه كه تا ئێسته سوودی دارایی له به‌رهه‌مهێنان و فرۆشتنی ماسی وه‌رنه‌گرتووه، چونكه به‌خێوكردنی ماسی پێویستی به ئۆكسجینه و ئه‌مه‌ش له‌ڕێی بوونی كاره‌باوه دروست ده‌كرێ، كاره‌باش وه‌ك پێویست نییه و مۆلیده‌ی بچووكی تایبه‌تیش ئه‌و توانایه‌ی نییه ئۆكسجینی ته‌واو بۆ ماسی دروست بكات.
"ماوه‌ی پێنج ساڵه ماسی به‌خێو ده‌كه‌م، ساڵێكیان له شه‌ش هه‌زار گوێچكه ماسی، ته‌نیا سێ هه‌زار ماسی هاتنه به‌رهه‌م و ساڵێكی تر له چوار هه‌زار گوێچكه ماسی ته‌نیا دوو هه‌زار ماسی گه‌وره بوون". ئه‌سوه‌د وای گوت.
ئه‌و به‌خێوكه‌ره‌ی ماسی، باسی له‌وه‌ش كرد كه ئه‌و كاته‌ی ماسییه‌كان گه‌وره ده‌بن و له‌ناو حه‌وز ده‌رده‌كرێن، به‌رهه‌مه‌كه‌ی له سنووری خۆمان و بۆ سنووره‌كانی تری هه‌رێمی كوردستان ده‌ڕوا، جاروباریش به‌شێكی به‌رهه‌مه‌كه‌ی ڕه‌وانه‌ی شاره‌كانی باشووری عێراق ده‌كرێ.
له به‌رانبه‌ردا لێپرسراوی سامانی ئاژه‌ڵ له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كشتوكاڵی كۆیه به"وشه"ی ڕاگه‌یاند، له سنووری ته‌قته‌ق زیاتر له 600 حه‌وزی ماسی هه‌یه، زیاتر له 600 دۆنم ڕووبه‌ری ئاویان داگیر كردووه و به‌رهه‌می ساڵانه‌ی زیاتر له سێ هه‌زار تۆنه و كاریگه‌ری باشی ئه‌رێنی بۆ ژێرخانی ئابووریی ناوچه‌كه هه‌بووه.
دڵدار ئه‌حمه‌د ئه‌وه‌یشی گوت كه وه‌ك كشتوكاڵی كۆیه، ساڵانه و به‌پێی توانا، هاوكاری خاوه‌ن حه‌وزه ماسییه‌كان ده‌كه‌ن و هه‌وڵیان داوه به نرخی هه‌رزان په‌نجه ماسی به به‌رهه‌مهێنه‌رانی ماسی بده‌ن. دووپاتی كرده‌وه كه "ئه‌گه‌ر خۆراكی ماسیشمان هه‌بێ، به‌دڵنیایییه‌وه پێیان ده‌ده‌ین".
وشه/ كۆیه- ئه‌حمه‌د