په‌رله‌مانتارێكى سائیروون ره‌خنه له پرۆژه یاساى بودجه‌ى عێراق ده‌گرێت و ده‌ڵێ" ئه‌گه‌ر ئه‌و پرۆژه یاسایه جێبه‌جێ بكرێت، عێراق نوقمى قه‌رز ده‌بێت".
ماجیده ته‌میمى په‌رله‌مانتارى هاوپه‌یمانى سائیروون، كه ئه‌و هاوپه‌یمانێتیه له‌لایه‌ن موقته‌دا سه‌دره‌وه پشتیوانى لێ ده‌كرێت، له لێدوانێكى رۆژنامه‌وانى باس له‌وه ده‌كات جێبه‌جێكردنى پرۆژه یاساى بودجه‌ى به‌م شێوه‌یه‌ى كه ئێسته هه‌یه، ده‌بێته هۆى ئه‌وه‌ى عێراق نقومى قه‌رز بێت.
ته‌میمى له لێدوانێكى بۆ پێگه‌ى "
التغییر"ى عێراق، هۆشدارى به حكوومه‌تى نوێى عێراق ده‌دات، له‌وه‌ى له ساڵى یه‌كه‌مى ته‌مه‌نى خۆى نه‌كه‌وێته هه‌ڵه‌وه، بۆیه داوا له حكوومه‌ت ده‌كات هه‌ڵه‌كانى پرۆژه یاساى بودجه راست بكاته‌وه.
هه‌رچه‌نده باسى ورده‌كارى هه‌ڵه‌كانى بودجه نه‌كردووه، به‌ڵام دووپاتى كردووه‌ته‌وه، یه‌كێك له كاردانه‌وه‌كانى تێپه‌ڕاندنى بودجه ئه‌وه ده‌بێت عێراق به‌ره‌و دواوه ده‌گه‌ڕێته‌وه و قه‌رزێكى زۆرى ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆ.
دوێنێ په‌رله‌مانى عێراق به ئاماده‌بوونى فوئاد حوسێن وه‌زیرى دارایى عێراق تاوتوێى پرۆژه یاساى بودجه‌ى كرد، وه‌زیرى دارایى له‌كاتی ئاماده‌بوونى له دانیشتنه‌كه‌ى په‌رله‌مان دووپاتى كرده‌وه، پرۆژه یاساى بودجه بۆ ساڵى 2019 له‌لایه‌ن حكوومه‌تى حه‌یده‌ر عه‌بادییه‌وه ئاماده كراوه.