ساڵانه وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده به ملیۆنان دۆلار له چاپكردنى كتێب خه‌رج ده‌كات، به‌ڵام پرۆگرامى خوێندن له‌سه‌ر مه‌لزه‌مه ده‌بێت و نووسه‌رێكی بواری په‌روه‌رده رای ده‌گه‌یه‌نێت، ئێسته ته‌واوی پرسیاره‌كانی تاقیكردنه‌وه له‌سه‌ر مه‌لزه‌مه داده‌نرێن .
به‌پێى ئه‌و زانیارییانه‌ى له به‌شى چاپه‌مه‌نییه‌كانى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده به "وشه" دراون، له ساڵانى 2007 تا ساڵى 2015 ساڵانه ئه‌گه‌ر به‌شێوه‌ى گشتی هه‌موو وانه‌كانى قۆناغه‌كانى خوێندنى بنه‌ڕه‌تى و ئاماده‌یى چاپ بكرانایه، تێچووه‌كه‌ى له 40 ملیۆن دۆلار نزیك ده‌بووه‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له ده‌ره‌وه‌ى وڵات چاپ ده‌كران و پاره‌كه سوودی بۆ ناوخۆ نه‌بوو.
به‌ڵام له ماوه‌ى ساڵى 2015 و تا ئێسته‌یش، چاپكردنى كتێب به‌شێوه‌ى ته‌نده‌ر ده‌كرێت و وه‌زاره‌ت له ڕێى داشكاندنه‌وه ئه‌و كاره ده‌كات، به‌وه‌ش كۆمپانیا سه‌رپشكه له ده‌ره‌وه كتێبه‌كان چاپ ده‌كات یان له ناوخۆ، گرنگ ئه‌وه‌یه له سه‌ره‌تاى خوێندن كتێبه‌كه چاپ و ئاماده بێت. به‌و پێیه زانیارییه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه "تێچووى چاپ له دواى راگه‌یاندنی وه‌ك ته‌نده‌ر، ساڵانه له نێوان 13 بۆ 14 ملیۆن دۆلارى تێ ده‌چێت".
سوهه‌یل تاهیر شاره‌زا و نووسه‌رى بواری په‌روه‌رده به"وشه"ى ڕاگه‌یاند، چاپكردنى كتێب ساڵانه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌وه بڕه پاره‌یه‌كى زۆرى تێدا خه‌رج ده‌كرێت، به‌تایبه‌ت كتێبه‌كانى پۆلى 10 و 11 و 12ى ئاماده‌یى، مامۆستایانیش له خوێندنگه ئه‌و بابه‌تانه‌ى كراون به مه‌لزه‌مه، گرنگی پێ ده‌ده‌ن و وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌یش له كۆتایى ساڵدا په‌نا بۆ ئه‌و مامۆستایانه ده‌بات بۆ دانانى پرسیاره‌كانی تاقیكردنه‌وه‌ی كۆتایى ساڵ.
سوهه‌یل ئاماژه به‌وه ده‌كات كه ئه‌مه كێشه‌یه و پێوه‌ندی به وه‌زاره‌ت هه‌یه. چونكه وه‌ك ئه‌و ئاشكرای كرد، "هه‌مان ئه‌و پرسیارانه‌ى له تاقیكردنه‌وه‌كان بۆ خوێندكار داده‌نرێن، هه‌مان ئه‌و پرسیار و شێوازه‌یه كه له مه‌لزه‌مه‌كاندا هه‌یه، بۆیه زیاتر مامۆستایان و خوێندكارانیش په‌نا بۆ مه‌لزه‌مه ده‌به‌ن و خوێندكار ده‌ترسێت ئه‌گه‌ر مه‌لزه‌مه به‌كار نه‌هێنێت، نه‌توانێ سه‌ركه‌وتوو بێت".
به‌گوته‌ی ئه‌و نووسه‌ره په‌روه‌رده‌ییه، "ساڵانه ئه‌و هه‌ڵه گه‌وره‌یه دووباره ده‌بێته‌وه، وه‌زاره‌ت پاره‌یه‌كى زۆر خه‌رج ده‌كات له كتێب، كه‌چی پرۆگرام له‌سه‌ر مه‌لزمه ده‌ڕوات، بۆیه پێویسته چاره‌سه‌ر بدۆزرێته‌وه و نه‌هێڵرێت مه‌لزه‌مه به‌و شێوازه په‌رش و بڵاوه پشتی پێ ببه‌سترێ، چونكه كاتێك پرسیار له‌سه‌ر مه‌لزه‌مه دابنرێت، خوێندكاریش ناچار ده‌بێت له مه‌لزه‌مه بخوێنێت".
"ئێسته ته‌واوى پرۆگرامى پۆلى 12 له ده‌ره‌وه‌یه و بۆ چاپكردنه‌كه‌ى بڕه پاره‌یه‌كى زۆر له‌سه‌ر وه‌زاره‌ت ده‌كه‌وێت، هه‌موو وانه‌كانى پۆلى 12 بوونه‌ته مه‌لزه‌مه و كتێب شتێكى ئه‌وتۆى پێ نه‌ماوه، هه‌موو خوێندكارێك پشت به مه‌لزه‌مه ده‌به‌ستێ، كه‌چی پاره‌ی چاپه‌كه‌یش ده‌چێته ده‌ره‌وه، بۆیه ئه‌گه‌ر وه‌زاره‌ت بیر له‌وه بكاته‌وه له چاپخانه‌كانى ناوخۆ ئه‌و كتێبانه چاپ بكات، پاره‌یه‌كى كه‌متر له‌سه‌ر وه‌زاره‌ت ده‌كه‌وێت و پاره‌كه‌ش له ناوخۆ مامه‌ڵه‌ى پێوه ده‌كرێت"، سوهه‌یل تاهیر وای گوت.
له كوردستاندا گرنگی كه‌م به خوێندنی حكوومی ده‌درێت و ساڵ دوای ساڵ ژماره‌ی قوتابخانه‌ی ئه‌هلی و زمانی جیاواز بۆ خوێندن گه‌شه ده‌كات. له به‌رانبه‌ردا هیچ په‌ره‌پێدانێك بۆ خوێندنی حكوومه‌ت نه‌ماوه.
حوسێن عه‌لى یه‌كێك له‌و كتێبفرۆشانه‌ى ناو بازاڕی سلێمانی كه به وردی ئاگای له دۆخی مه‌لزه‌مه و كتێبه، به"وشه"ى ڕاگه‌یاند، ئێسته پرۆگرامى سێ پۆلى كۆتایى ئاماده‌یى هه‌مووى بووه‌ته مه‌لزه‌مه و خوێندكار نه‌ماوه له‌سه‌ر كتێب بخوێنێ.
به‌گوته‌ی خۆی "ئێمه هه‌موو كتێبه‌كانمان به‌شێوه‌ى مه‌لزه‌مه لا ده‌ست ده‌كه‌وێت و خوێندكار هه‌مووى پشت به‌و مه‌لزه‌مانه ده‌به‌ستێ بۆ خوێندن".
ئه‌و كتێبفرۆشه ئه‌وه‌ش ده‌خاته روو كه هه‌موو خوێندكارانى پۆلى 10 تا 12، به‌شێكى پۆلى نۆى بنه‌ڕه‌تیش ته‌واوى وانه‌كان له‌سه‌ر مه‌لزه‌مه ده‌خوێنن. دووپاتی ده‌كاته‌وه "خوێندكاران وه‌ك ڕابردوو چاوه‌ڕێى وه‌رگرتنى كتێب ناكه‌ن و بۆ خۆیان مه‌لزه‌مه ده‌كڕن یان له كه‌سى نزیكى خۆیان وه‌ریده‌گرن هى ساڵى پێشتر".
له به‌رانبه‌ردا سامان سیوه‌لى گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به"وشه"ى ڕاگه‌یاند، پرۆگرامى خوێندن له وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده له‌سه‌ر كتێبه، به‌كارهێنانى مه‌لزه‌مه ڕێپێدراو نییه، به‌ڵام كاتێك كه‌سانێك بۆ مه‌رامى ڕه‌شى خۆیان هه‌ستن به دانانى مه‌لزه‌مه، ئه‌وه دووره له ده‌سه‌ڵاتى وه‌زاره‌ت و هیچكام له‌وانه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌وه مۆڵه‌تیان نییه كه مه‌لزه‌مه داده‌نێن و بۆ بازرگانیكردن ئه‌و كاره ده‌كه‌ن.
روونی كرده‌وه، "وه‌زاره‌ت ناتوانێ بازاڕى ڕه‌ش كۆنترۆڵ بكات، پێویسته لایه‌نى ته‌ناهى و پێوه‌ندار ئه‌و كاره بكه‌ن، چونكه په‌روه‌رده خاوه‌نى هێز نییه تا ڕێگرى له‌وه بكات له‌سه‌ر شه‌قام و شوێنه‌كان، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كۆنترۆڵكردنى ئه‌و كاره قورسه، چونكه زیاتر له 15 ساڵه به‌و جۆره‌یه، ته‌نانه‌ت له ساڵه‌كانى كۆتایى سه‌ده‌ى ڕابردووش ئه‌و كاره هه‌ر هه‌بووه".
"ساڵانه پاره‌یه‌كى زۆر خه‌رج ده‌كرێت له چاپكردنى كتێب له ده‌ره‌وه‌ى وڵات و هه‌موو ساڵێكیش زیاتر 20 ملیۆن كتێب بۆ پۆله جیاوازه‌كانى خوێندن چاپ ده‌كرێن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر خوێندكارێك له‌سه‌ر ویستى خۆى و پڕوپاگه‌نده‌ى هه‌ندێ له‌وانه‌ى ئه‌و مه‌لزه‌مانه داده‌نێن، په‌نا بۆ مه‌لزه‌مه ببات، له تواناى ئێمه‌دا نییه رێگری لێ بكه‌ین"، سیوه‌یلی وای گوت.
به‌ڵام مامۆستایه‌ك باس له‌وه ده‌كات كه ئێسته ته‌واوى خوێندكاران به‌تایبه‌ت خوێندكارى سێ قۆناغى كۆتایى ئاماده‌یى، پشتیان به مه‌لزه‌مه به‌ستووه و هیچ خوێندكارێك نییه له‌سه‌ر پرۆگرامى كتێب بڕوات. كێشه‌كه به‌گوته‌ی مامۆستا عه‌فان حوسێن، "ئه‌وه‌یه له كاتى تاقیكردنه‌وه‌دا پرسیاره‌كان هه‌مان ئه‌و پرسیار و شێوازانه‌ن كه له مه‌لزه‌مه‌دا هه‌ن و له‌ناو كتێبدا نین، یان به‌و جۆره نین".
مامۆستا عه‌فان بۆ "وشه" گوتى، خوێندكار ده‌یه‌وێ نمره‌یه‌كى باش بێنێت، له‌به‌رئه‌وه به‌دواى شتێك‌دا ده‌گه‌ڕێت كه سوودی هه‌بێت بۆی، ئه‌وه‌ش له مه‌لزه‌مه‌كاندا هه‌یه، مه‌لزه‌مه‌كه زیاتر ڕوونكردنه‌وه و نموونه‌ى داوه بۆ هه‌ر بابه‌تێك پێچه‌وانه‌ى كتێبه‌كه، بۆیه ئێسته پشت به مه‌لزه‌مه ده‌به‌سترێت، ئه‌وه‌ش شتێكه له ماوه‌ى چه‌ند ساڵ تا ئێسته به هه‌مانشێوه بووه و به‌رده‌وامه.
وشه/ سلێمانى. هۆشیار عه‌لى