ئاوی خواردنه‌وه‌ی هاووڵاتییانى سلێمانى لێڵ ده‌بێت و ڕه‌نگه‌كه‌یشی گۆڕدراوه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاوی سلێمانیش ده‌ڵێت، به‌هۆی بارانى چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو سه‌رچاوه‌ى ئاوى سلێمانى له دووكان بووه به قوڕاو.
ئامانج جه‌لال به‌ڕێوه‌به‌ری ڕاگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاوی سلێمانی به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، كاتێك ئاوی سلێمانی ڕه‌نگه‌كه‌ی ده‌گۆڕدرێت له ڕێی به‌شی تاقیگه‌كانه‌وه ده‌ست به چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشه‌یه ده‌كرێت و هه‌وڵده‌ده‌ین ئاوی خوارده‌وه‌ی هاووڵاتییان ئاسایی بێت و نه‌بێته كێشه بۆ هاووڵاتییان.
روونیشى كرده‌وه، له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو كه بارانێكی زۆر له سنووره‌كه باری، به‌هۆیه‌وه له دووكان سه‌رچاوه‌ی ئاوه‌كه به ته‌واوی بووه به قوڕا و به ناچاری دابه‌شكردنی ئاومان به‌سه‌ر گه‌ڕه‌كه‌كانی سلێمانی ڕاگرت.
هێڵی ئاوی دووكان - سلێمانی، ماوه‌ی 10 ساڵ ده‌بێت دانراوه و به گوته‌ی ئه‌و به‌رپرسه‌ی ئاو، كێشه له بۆریهكهدا نییه و ئه‌و بۆریه به‌رگه‌ی ده‌یان ساڵ ده‌گرێت و هۆكاره‌كه‌ی بۆ لێڵ بوونی سه‌رچاوه‌كه ده‌گه‌ڕێته‌وه.
ئاوی خواردنه‌وه‌ی هاووڵاتییانى سلێمانی و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری و چه‌مچه‌ماڵ و بازیان و شۆرش له‌سه‌ر بۆری هێڵی یه‌كه‌م و دووه‌می دووكان بۆ سلێمانییه و له‌گه‌ڵ سه‌رچاوه‌ی ئاوی سه‌رچنار، هێڵی یه‌كه‌میش ماوه‌ی زیاتر له 30 ساڵه دانراوه.
سلێمانی/ هۆشیار عه‌لی